جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە دیدارێكی مێری سەبارەت دەوڵەتسازی دەكات

23/10/2018 04:48:00 م

ئەمڕۆ 23/10/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە دیدارێكی ئینستیتیۆتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (MERI) لە ژێر ناونیشانی" ئاڵوگۆری ڕوانگەكان بۆ سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" كرد.

لە پانێڵی دووەمدا، كە تەرخانكرابوو بۆ بابەتی دەوڵەتسازی و نیشتیمانسازی لە عیراق، دكتۆر جەعفەر ئێمینكی تیشكی خستە سەر بنەمایەكانی ڕاستودرۆستی بینای دەوڵەت و پرنسیپەكانی سەركەوتنی دەوڵەتی مەدەنی و دیموكراسی و چونیەتی هەنگاونان بەرەو بەدامزراوكرنی دەوڵەتێكی خاوەن دەستوورێكی بەهێز كە تیایدا مافەكانی هەموو پێكهاتەكان پارێزراوبێت و وتی:" بینای دەوڵەت كە پێش بینای نەتەوەبێت كێشەو گرفت درۆست دەكات و لە عیراقیش هەوڵدرا دەوڵەت درۆستبكرێت بەڵام هەر لە دەسپێكەوە دەوڵەتێكی لاوازبوو و دامودەزگاكان هەوڵیاننەداوە دەوڵەتێكی دیمكراتی درۆستبگرێت". سەبارەت بە دەستووریش، جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بە پێویستی هەبوونی ئیرادەیەكی توكمە بۆ دانانی دەستوور و وتی:" لە عیراقدا دوو دەستوور دانراون هەردووكیان لەژێر سایەی داگیركاریدا دانران و عیراقییەكان نەیانتوانی بە ئیرادەی خۆیان دەستوورێك دابنێن"، هەروەها گەشبینی خۆشی دەربڕی دەربارەی بیناكردنی عیراقێكی مەدەنی دیموكراسی سەرەڕای ئەو هەموو نشێویی و شكستەی لە ڕووی سیاسی و دەستووری و ئابووری و وتی:" پێویستە  گیانی لێبووردن ببێتە بابەتێكی سەرەكی و گەلی عیراق پێویستت بە هەنگاوێكی خێرای هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو شكستانە، چونكە بەخۆی زەرەرمەندی یەكەمە و لایەنە سیاسییەكانی عیراقیش دەتنوانن هەل لەم شكستانە وەربگرن و هەموو هەلەكان بەرەو خزمەتكردنی گەلی عیراق ئاراستەبكەن ".  


رۆژمێرى رووداوه‌كان