به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2018/10/31

29/10/2018 12:12:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/10/31ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌: 
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (16) و مادده‌ (47) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (1)ى نائاسایى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (12)ى نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31/10/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
یه‌كه‌م: كۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان به‌پێى حوكمی مادده‌ی (6) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: وتاری به‌ڕێز جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان