سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 26.02.2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره 1ی نائاسایی له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه تایبه‌تبوو به پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28-29) له‌په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا، د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و دواتر داوای له هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كانی جێگری سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به دیاریكردن و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ فراكسیۆن و پێكهاته‌كانی په‌رله‌مان بخاته‌روو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "دوای ئه‌نجامدانی دوو كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی سكرتێری په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو و تێیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی پره‌نسیپی ته‌وافوق و سازان له‌ژێر رۆشنایی حوكم و ماده‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان توانیمان بگه‌ینه ته‌وافوقێك له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌كه كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت كۆی پێكهاته و فراكسیۆنه‌كانی تێدا ره‌نگبداته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: "له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی پره‌نسیپی ته‌وافوق و سازان، لیستی هاوپه‌یمانیی پارتی دیموكراتی كوردستان و سوسیالیست كه به 46 كورسییه‌وه 5 ئه‌ندامییان به‌رده‌كه‌وت، ئه‌ندامێكی به‌شی خۆیان به‌خشی به فراكسیۆنه‌كانی توركمان كهسهرجهمییان له‌سه‌ر كاندیدكردنی ئه‌ندامێك رێككه‌وتبوون".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "تا ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مانیش له‌په‌یوه‌ندیدابوون له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى سه‌وز له‌باره‌ی كاندیده‌كانیان بۆ لیژنه‌كه و به‌ڵام تائێستا فراكسیۆنی سه‌وز ناوى هیچ ئهندامێكییان بۆ نه‌ناردووین".
به‌ر له‌خستنه‌رووی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووه‌وه له‌رێگه‌ی خاڵی نیزامییه‌وه تێبینیی خۆیان له‌باره‌ی پێنه‌دانی ئه‌ندامێك بهفراكسیۆنهكهیان خسته‌روو، هه‌روه‌ك ره‌خنه‌شی له‌پرۆسه‌كه گرت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "مه‌بده‌ئی ته‌وافوق و سازان و له‌ژێری رۆشنایی حوكمه ده‌ستوورییه‌كان و یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم و په‌یره‌وی ناوخۆ پێكهێنانی لیژنه‌كه رێككاری پێویستی بۆ ئه‌نجامدراوه".
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای لهسكرتێری په‌رله‌مان كرد برگه‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بخاته‌روو بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كان و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی و ناوی ئه‌ندامانی كاندید بۆ لیژنه‌كه خوێندرانه‌وه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدان و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كه‌شدا، فراكسیۆنه‌كانی توركمان سوپاسی هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی وسۆسیالیستیان كرد بۆ به‌خشینی كورسییه‌كی خۆیان له لیژنه‌ی یاسایی بۆ پێكهاته‌ی توركمان و رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه مه‌بده‌ئی ته‌وافوق و سازان پارێزراوه‌و كاریشی پێده‌كرێـت".
به‌ر له‌ته‌واوكردنی دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "رۆژی هه‌ینی داهاتوو 01/03/2019 دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی به‌هاره به‌رێوه ده‌چێت.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی پێکهاتوون لە (سلام عبداللە حسن ڕسوڵ، خدیجە عمر، ئەرشەد حوسین، بژارخالید، جەلال محەمەد، كاوە عەبدلقادر، رووپاك ئەحمەد، ڕۆبینە مەلاك عزیز، سارا دڵشاد، ئەبوبكر مەولود.