بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان

27/02/2019 07:39:00 ص
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 10ى به‌یانیی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 2019/3/1، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌: 
بانگهێشت بۆ/گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ى (سێیه‌م)ی مادده‌ (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق ، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (1)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له‌ كاتژمێر (10)ی به‌یانیی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/3/2019 دا، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
د.ڤالا فرید ابراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
  

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>