له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ى واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌مریكا، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2019/3/7، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له د‌یڤید پۆلاك و مایكا نایس، گه‌وره توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌مریكا.
له دیدارێكدا د‌یڤید پۆلاك و مایكا نایس، گه‌وره توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌مریكا، وێڕای پیرۆزباییكردن له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ى، ئاماژه‌یان به‌رۆلی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و لهباوهشگرتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره‌كان به‌رزنرخاند.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باسى بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
لای خۆشییه‌وه هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی د‌یڤید پۆلاك و مایكا نایس، پوخته‌یه‌ك له هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و رێككاره یاساییه‌كانی به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕوو.
هێمن هه‌ورامی، رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌م خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له نێو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژیردرێت به گوێره‌ی رێوشوێنه یاساییه‌كان تاكو ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌نووسرێته‌وه".