لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانى پلان و كارى داهاتووی تاووتوێ ده‌كات

27/03/2019 02:40:00 م
بەمەبەستی خۆئامادەکردن و دانانی پلانی کاری داهاتووی لیژنه‌كه‌یان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۷/۳/۲۰۱۹،  لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بە سه‌رپه‌رشتیی رێبوار عه‌بدولڕه‌حیم عه‌یدوڵا، سەرۆکى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە کۆبۆوه. 
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو، پلانی کاری داهاتووی لیژنەکە باس کرا لەوانە ڕێکخستنەوەی کارە دیپلۆماسییەکانی خۆی لەڕێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و چاودێریکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و هێزو لایەنەکان، هەروەها پەلەکردن لە ئامادەکردنی پڕۆژە و پێشنیازی یاسایی.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>