بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

31/03/2019 03:42:00 م
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/4/2، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌: 
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بەپێی حوكمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (3)ی پاش نیوەرۆ رۆژی سێشەممە رێكەوتی 2/4/2019 دا، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن. 
لەگەڵ رێزدا
د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>