دواى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه 16ى نیسانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له چۆى كوانژین، كونسوڵی گشتیی كۆمارى كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی له كونسوڵی گشتیی كۆمارى كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته نوێیه‌كه‌ی و هیوای خواست كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى كۆریای باشوور به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ و هه‌روه‌ها پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی كۆمارى كۆریای باشوور دروست بكرێت بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی كارى په‌رله‌مانیی وڵاتێكی وه‌ك كۆریاى باشوور كه له بوارى ته‌كنۆلۆجیادا وڵاتێكی پێشكه‌وتووه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له له هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد بۆ چاكسازیكردن له‌ناوخۆی په‌رله‌مان كرد‌و باسی بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه یاساییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانى بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: "له ئێستادا له یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانى ههرێََََََََََََمی كوردستان هه‌یه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت كۆتایی پێدێت و دوای پێكهێنانیشی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ههرێًم ده‌ست به‌پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كی گشتگیر له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا ده‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوون و ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه".
هه‌روه‌ها ستایشی حكومه‌ت و گه‌لی كۆریای باشوورى كرد كه له رابردوودا هاوكارییه‌كی باشی هه‌رێمی كوردستانى كردووه و هیوای خواست كه ئه‌و هاوكارییانه به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
لای خۆیه‌وه چۆى كوانژین، كونسوڵی گشتیی كۆمارى كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای پیرۆزباییكردن له جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته نوێیه‌كه‌ی، جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى كۆریای باشوور كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كۆریای باشوور تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ى به‌جینۆساید ناساندووه و خۆشحاڵیی خۆشی به‌و هه‌نگاوانه‌ى په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه له ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكردووه ده‌ربڕی و بهدهسپێكێكی باشی له قه‌ڵه‌مدا.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ك دیارییه‌ك به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی لۆگۆى په‌رله‌مانی كوردستانى پێشكه‌ش به كونسوڵی گشتیی كۆمارى كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان كرد.