لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروبارى ره‌وه‌ندى كوردستانى چه‌ند پرسێكی گرنگی تاووتوێ كرد

23/04/2019 12:38:00 م
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣/٤/٢٠١٩، لیژنەی پەیوه‌ندییەکان و كاروبارى رەوەندی کوردستانى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.رێبوار عه‌بدولڕه‌حیم بابكه‌یى، سەرۆکى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بریاردەر و ئەندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، کوبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەر باسکران لەوانە، سه‌ردانیكردنی کونسوڵخانەو باڵیۆزانی وڵاتانی جیهان کە لەھەرێمی کوردستان هه‌ن بەمەبەستی دروستكردنی په‌یوه‌ندى و ھەماھەنگی له‌گه‌ڵیاندا.
ھەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەک کە پەیوەستە بەرەوەندی کوردستانی گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كرا و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی لاوەکی دروستکراوە.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>