لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ڕێكخراوی پاك تاووتوێی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی سویدی ده‌كه‌ن

14/05/2019 11:25:00 ص
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌  14/5/2019، لیژنه‌ی په‌روه‌ده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لام عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، پێشوازییان له‌ ده‌سته‌ی كارگێڕیی ڕێكخراوی پاكى سوید-ى كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو كه‌ بریتییه‌ له‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی سویدی له‌هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ و هۆكاری ئه‌و هه‌نگاوه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و خانه‌واده‌ كوردانه‌ى كه‌دانیشتووی سویدن و خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی خوێندنگه‌یه‌كی سویدی ستاندارده‌وه‌ تووشی كێشه‌ ده‌بن و ناتوانن له‌به‌ر ئاینده‌ی منداڵه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له‌م هه‌نگاوه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ئه‌وان وه‌كو لیژنه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و زانست بێت له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌ڵێنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان پێدان بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كه‌یان. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>