له‌پێشوازی وه‌فدێكدا سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان پرانسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی روونكرده‌وه‌

15/03/2009 10:56:00 ص

سه‌عات 12ی پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 15/3/2009 فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان  و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستووری له‌په‌رله‌مان، پێشوازى له‌وه‌فدێك كرد كه‌پێكهاتبوو له‌ ئه‌یتۆر ئیستبیان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئیسپانیا له‌هه‌رێمى باسك و ئه‌ندامێتى مایكل كارى سه‌رۆكى ده‌زگاى ده‌ستورى ئه‌مریكى و پرۆفیسۆر ریمۆند شاره‌زا له‌ زانسته‌ ئایینیه‌كان و عدنان كۆچه‌ر له‌ ناوه‌ندى چاك .

له‌دیدارێكدا كه‌ به‌ئاماده‌بوونى تارق جامباز جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و عبدالكریم هه‌مه‌وه‌ند بریارده‌ری لیژنه‌و په‌رله‌مانتاران كه‌ریم به‌حری و ئارام ره‌سول مامه‌ند به‌رێوه‌چوو، فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستووری پرنسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی له‌باره‌ی دیموكراتیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ و مافی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان و مافه‌كانی ئافره‌ت و سه‌ربه‌خۆی دادوه‌ری و چۆنیه‌تی به‌رگریكردن لێیان له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستووری هه‌رێم دوای جێبجێبوونی ده‌ستوورو پێكهێنانی داگای ده‌ستووری بۆ وه‌فدی میوان روونكرده‌وه‌.

 له‌به‌رامبه‌ردا شاندی میوان خۆشحالی خۆیان به‌و به‌ندانه‌ ده‌ربری كه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌خۆی گرتووه‌و ئه‌مه‌شیان به‌لوتكه‌ی دیموكراتیه‌ت و مرۆڤایه‌تی ناوبرد .


رۆژمێرى رووداوه‌كان