سه‌عات 11ی پێشنیوڕۆی ئه‌مڕۆ
17/12/2007 به‌سه‌رۆكایه‌تیی عه‌دنان موفتی و به‌ئاماده‌بوونی د. كه‌مال كه‌ركوكی
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی
كوردستان دانیشتنی ژماره 35 ی خولی هه‌لبژاردنی دووه‌می به‌رێوه‌برد.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا كه‌وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و ستیڤان دیمستۆرای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له عیراق ئاماده‌ی بوون، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بوو
به‌خستنه‌رووی پێشنیاری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر مادده‌ی 140ی
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دوای به‌خێرهێنانی
دیمستورا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق ودكتۆر محمد ئیحسان ئه‌ندامی
لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ مادده‌ی 140، باسی له‌وه‌كرد، كه چه‌ند رۆژێكمان ماوه بۆ
كۆتایی ساڵی 2007 و له‌ماوه‌ی رابردوو لیژنه‌ی باڵای جێبه‌كردنی مادده‌ی 140 له‌په‌رله‌مان
بوون وگوێمان له‌هه‌نگاوه‌كانی لیژنه‌كه‌وله‌وكۆسپ وته‌گه‌رانه‌ش بوو، كه‌بۆته
هۆی جێبه‌جێنه‌بوونی ئه‌و مادده‌یه، هه‌مووشمان به‌په‌رۆشه‌وه چاودێری كاروباری
لیژنه‌كه ده‌كه‌ین و ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه‌هه‌ڵوێستی گه‌لی كوردستان و په‌رله‌مانی
كوردستان، هه‌میشه پابه‌ندبوونه به‌ده‌ستووری عیراق و ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ش
ئیستحقاقات وئیلتیزاماتی هه‌یه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتیشی: مادده‌ی 140 پاش راوێژوگفتوگۆیه‌كی زۆر له‌نێوان هێزه
سیاسیه‌كان، گه‌یشته ئه‌و سیغه‌یه‌و به‌ته‌وافوق په‌سندكراوه‌و مێژووش ئه‌وه‌ی به‌روونی
باسكردووه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی ودادپه‌روه‌ری و ره‌چاوكردنی مافی
مرۆڤ داواكراوه ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه
كارئاسانی بۆ نه‌كراو جێبه‌جێبوونی مادده‌كش دواكه‌وت، دواجاریش كه متمانه درایه
لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، ئه‌و لیژنه‌یه ماوه‌یه‌كی كه‌می له‌به‌رده‌م
دابوو، به‌پێی توانا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاویشیان به‌ئاراسته‌ی جێبه‌جێبوونی مادده‌كه
بری هه‌رچه‌ند به‌پێی پێویست نه‌بوو.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌نوێنه‌ری نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان پروپۆزه‌ڵه‌كیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 هه‌یه‌و
له‌لایه‌ن دیمستوراوه پێشكه‌ش ده‌كرێت و دوا بڕیاریش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی
كوردستان.
پاشان دكتۆر محمد ئیحسان وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان باسی
مادده‌ی 140 بكه‌ین و په‌رله‌مانیش خاوه‌ن بریاری كۆتاییه، ئالیه‌تی حكومه‌تی به‌غدا
به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌كه تاسنوورێك پاڵپشتی جێبه‌جێبوونی ئه‌و مادده‌یه
نه‌بوون و ئه‌وه‌شی تائه‌مرۆ كراوه به‌هۆی فشاری سه‌رۆك كۆمار‌و په‌رله‌مانتاره
كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیره كورده‌كان بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
حكومه‌تی به‌غدا به‌تایبه‌تیش خودی سه‌رۆك وه‌زیران پشتگیری كردبا ده‌مانتوانی زۆر
له‌وه زیاتر بكه‌ین.
د. محمد ئیحسان وتیشی: بریار بۆ ئێوه‌یه
كه‌ئێمه چی بكه‌ین، پرسیارێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه دوای 31/12 مادده‌ی 140 به‌تاڵ
ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و هێزه‌ی نامێنێت، به‌ڵام ئه‌و تێگه‌یشتنه زۆر هه‌ڵه‌یه‌و به‌ڵكو
به‌تێپه‌ربوونی 31/12 ئه‌ركه‌كه له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا زیاتر ده‌بێت و چونكه
حكومه‌ت پابه‌ند نه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌جێبه‌جێه‌كردنی مادده‌یه‌كی ده‌ستووری.

پاشان ستیڤان دیمستورا، نوێنه‌ری سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق،
له‌وته‌یه‌كدا، كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی
كوردستان پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند: مادده‌ی 140 مادده‌یه‌كه تێیدا ئه‌و زوڵم
وسته‌مه دیاریكراوه‌و باسی ئه‌و ناخۆشی وتاوانانه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی رابردوو
به‌سه‌رتان هاتووه، بۆیه من به‌ته‌واوه‌تی له‌ئێوه تێده‌گه‌م كه‌به‌توندی ده‌تانه‌وێت
له‌پێش واده‌ی خۆی مادده‌كه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام با سه‌یری ئه‌مرۆ بكه‌ین چه‌ندی
مانگه؟ ئه‌مرۆ 17ی 12یه‌و ته‌نانه‌ت له‌وڵاتێكی وه‌كو سویسراش، كه‌شاره‌زاه‌یه‌كی
زۆریان له‌ریفراندۆم هه‌یه، بۆ پرۆسه‌یه‌كی له‌وجۆره پێویستیان به 4 مانگ هه‌یه
بۆ سازدانی ریفراندۆم، ئینجا له‌عیراقدا ئه‌وه چۆن ده‌كرێت.
له‌كاتێكدا له‌ئێوه تێده‌گه‌م، كه‌ناتانه‌وێت ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست خۆتان بده‌ن
به‌دواخستن وخاوه‌خاوی به‌رده‌وام، بۆیه من ماف به‌خۆم ده‌ده‌م پێشنیارێك بخه‌مه
به‌رده‌ست ئێوه‌ی به‌رێز، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت بۆتان روون بكه‌مه‌وه كه من
چیمكردووه كێم ئاگاداركردۆته‌وه بۆ پێشنیاره‌كه‌ی خۆم و پێشنیاری ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه
چاوه‌روانی 31/12 نه‌كه‌ین وئه‌مه دۆرانێكه بۆ هه‌موو لایه‌ك.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا
ئه‌وه‌یه، كه‌مادده‌ی 140 به‌زیندووی بهێڵینه‌وه‌و بریاره‌كه‌ش له‌ده‌ست ئێوه‌یه،
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌یه‌وێت ته‌نها له‌رووی هونه‌رییه‌وه هاوكارتان بێت
و ببێته بزوێنه‌ری جێبه‌جێكردنی مادده‌كه، ئه‌گه‌ر ئێوه پێشنیاری منتان
قبووڵكرد به‌درێژكردنه‌وه‌ی مادده‌كه بۆ ماوه‌ی 6مانگی تر ئه‌وا به‌هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
كاره‌كان خێرا ده‌كه‌ین و به‌مشێوه‌یه ئێوه پشتیوانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆخۆتان
ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌وه‌شتان له‌بیربێت كه ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی
1991 له‌ناخۆشترین چركه‌ساته‌كانی ئێوه ئاڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانمان له‌زاخۆ
هه‌ڵكردو پشتگیری خۆمان بۆ ده‌ربرین، بۆیه پێویسته متمانه به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
بكه‌ن له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:
له 2003-ه‌وه تاوه‌كو ئێستا كه 2008 ده‌كاته 5ساڵ ئه‌و كێشه‌یه له‌لایه‌ن
حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه چاره نه‌كراوه‌و به‌تایبه‌تیش حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی گرفت
وكۆسپی زۆری بۆ جێبه‌جێبوونی مادده‌ی 140 دروستكردووه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه ده‌بێت رێز له‌ئیراده‌ی خه‌ڵك
بگیرێت، به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وه تێبگات، كه‌میلله‌ت به‌گشت
پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه چاره‌نووسیان یه‌كلایی
بكرێته‌وه.
دواتر
سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاند: دوای پشووی جه‌ژن دانیشتنێكی
تایبه‌ت له‌سه‌ر راسپارده‌كانی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساز ده‌كه‌ین
ودوابریاری په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌رده‌كه‌ین.