دهستهی سهرۆكایهتی لهگهڵ سهرۆكی فراكسیۆنهكان كۆدهبێتهوه
به مهبهستی پتهوتركردنی پهیوهندیی نێوان سهرۆكایهتیی پهرلهمان و فراكسیۆنهكانی پهرلهمان، ئهمڕۆ سێشهمه 6-2-2018، دكتۆر جهعفهر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان به ئامادهبوونی خاتوو بێگهرد تاڵهبانی، سكرتێری پهرلهمانی كوردستان، لهگهڵ سهرۆكی فراكسیۆنهكانی پهرلهمان كۆبۆوه.
|
جێگرى سهرۆكی پهرلهمان پێشوازيی له شاندێكی رێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان لهههولێر كرد
ئهمڕۆ سێشهممه 7/11/2017، دكتۆر جهعفهر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان بهئامادهبوونی ژمارهیهك له ئهندامانی پهرلهمان و راوێژكارانی پهرلهمان، پێشوازیی لهشاندێكی نهتهوهیهكگرتووهكان كرد، كهپێكهاتبوو له روهیده الحاج بهڕێوهبهری مافی مرۆڤ له رێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان و شاندی یاوهری له ئۆفیسی سهرهكیی نهتهوهیهكگرتووهكان له شاری ههولێر.
|
جێگرى سهرۆكی پهرلهمان پێشوازی له نوێنهرى پهرلهمانی ژاپۆن دهكات
ئهمڕۆ 2016/1/25، د.جهعفهر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سهورۆكی پهرلهمانی كوردستان، له نوسینگهی تایبهتیی خۆی له تهلاری پهرلهمان، به ئامادهبوونی ژمارهیهك له ئهندامانی پهرلهمانی كوردستان، پێشوازیی له ئهكینۆبۆ كینۆشیتا نوێنهری پهرلهمانی ژاپۆن و سهرۆكی كۆمهڵهی دۆستایهتیی ژاپۆن و كوردستان و نشیتا هیرۆئاكی بهڕێوهبهری ئیكۆپلانێت له نهتهوه یهكگرتووهكان له نیویۆرك كرد، كه به یاوهریی سیروان سیرینی ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عیراق سهردانی پهرلهمانی كوردستانیان كردبوو.
|
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دواکەوتنی موچەکەکانیان، مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستیان داوەتە خۆپیشاندان، ئەمڕۆش خۆپیشاندەران لەبەردەم شوێنی کۆبوونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەکە لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەو داوای ڕێکەوتنیان لەلایەنەکان کرد.
|
سەرۆکی پەرلەمان لە پێشوازی باڵیۆزی هۆڵەندا: پێویستمان بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە
د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی باڵوێزی هۆڵەندا لە عێراق و کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش و قەیرانی دارایی و ڕەوشی ئاوارەکان و چەند پرسێکی تری پەیوەند بە هەردولا کرد.
ئەمڕۆ ٥ شەممە، ٨-١٠-٢٠١٥ (یان وەڵتمیانس) باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و کونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
|
سەرۆکی پەرلەمان: ئەوانەی ژن دەکوژن، هیچیان لە تیرۆرستان کەمتر نییە
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە میانەی پێشوازیکردن لە کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ژنان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی توندوتیژی دژ بە ژنان، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، دەڵێت: لەم خولەی پەرلەماندا، چەند یاسایەکمان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان هەموار کردووەتەوە، ناکرێت و نابێت لەژێر هیچ پاساوێکدا ڕێگە بە توندوتیژی و کووشتنی ژنان بدرێت."
|
سەرۆکی پەرلەمان هێزی پێشمەرگە لە جەلەولا بەسەردەکاتەوە
لەمیانەی بەسەرکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی جەلەولا، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت "پێشمەرگە سیمبولی ئازایەتی و قوربانی گەلی کوردە، پێشمەرگە مافی بەسەر هەمومانەوە هەیە و شایەنی ئەوەیە ژیانێکی شەرەفمەندانەیان بۆ دابین بکرێت.
|
بەسەرپەرشتی سەرۆکی پەرلەمان کۆنفرانسی تایبەت بە ئەنفال سازدەکرێت.
بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی د.یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری پەرلەمان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی حکومیی دەڤەری گەرمیان، لەشاری کەلار کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئەنفال، لە ڕۆژی ١-٣/١٠-٢٠١٥ سازدەکرێت. لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا کە ڕۆژی ٥ شەممە دەستی بەکارەکانیکرد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد.
|
|
|
سەرۆکی پەرلەمان:نابێت کەس لە بەرپرسیارێتی ڕابکات
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی ماڵبات و کەسوکاری گەنجە خنکاوەکانی نەمسا، دەڵێت "کارەساتی ئەو گەنجانەی کە لە کوردستانەوە هەڵهاتبوون و بەو شێوە تراژیدییە بوونە قوربانی هەمومانی نیگەران کرد، چونکە ئەوان لەدەست بێکاری و نادادپەروەریی کۆچیان کرد، پێویستە ئێستا کار بۆ چاکسازیی ڕیشەیی و دادپەروەریی بکەین
|
پەیامی جەژنە پیرۆزەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان دەکەم. بەتایبەتیش هێزی پێشمەرگە، کە ئێستا لەبەرەکانی جەنگی دژ بە تیرۆرستان بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن. پیرۆزبایی لە خێزانی شەهیدان دەکەم کە ڕۆڵەکانیان خۆیان کردە قوربانیی ئازادی کوردستان، سڵاو بٶ ڕۆحی پاکی یەک بە یەکی شەهیدانمان سڵاو لە دایک و باوک و خێزان و ڕۆڵەی ئارامگری شەهیدان.
|
|
|
|
|
|
|
رۆلی یهكێتیی ئهوروپا له هاوكاریكردنی هێزی پێشمهرگه بهزنرخێنرا
له دیداریدا لهگهڵ ژماریهك له ئهندامانی پهرلهمانی ئهوروپا، سهرۆكی پهرلهمان رۆلی گرنگ و كاریگهری وڵاتانی ئهوروپای له هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی هێزی پێشمهرگهی كوردستان له شهڕی دژ به داعش بهرزنرخاند و داوای له پهرلهمانی ئهوروپا كرد كه هاوكاریی ههرێمی كوردستان بن له چارهسهركردنی كێشه سیاسی و ئابوورییهكان.
|
پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەی چاکسازیی ڕادەگەیەنێت
بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕاسپێرێت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تایبەت بە پڕۆژەی چاکسازیی لە موچەی فەرمانبەران و کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی پلە تایبەت و باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
|
پەرلەمان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەی نێوان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی، باس لە کێشەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرا، بڕیاردرا پەرلەمان بەدواداچوون و جارەسەریی گرفت و کێشەکانیان بکات و کۆمیسیۆنیش ئامادەسازیی بکەن بۆ ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەخت و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستاندا.
|
پەرلەمان:موچەی پلە باڵا و تایبەتەکان کەم دەکاتەوە.
لە پێشوازی چالاکوانانی مەدەنی و نوێنەری چینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریاندا لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان ڕاسپێرن کە ڕاپۆرتی تایبەت بە دادپەروەریی لە موچەی فەرمانبەران و ڕێکخستنەوەو کەمکردنەوەی موچەی پلە تایبەتەکانی کوردستان ئامادە بکەن و لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکرێت.
|
سەرۆکی پەرلەمان: کێشەکانمان بەڕێگەی یاسایی و سازان چارەسەر دەکەین
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: کێشە و ململنێکانمان لە هەرێمی کوردستان حاڵەتێکی ئاساییە، گرنگ ئەوەیە ململانێی سیاسی لایەنەکان بە ڕێگەی یاسایی و ئاشتییانە بێت و دوور بێت لە توندوتیژیی، پەرلەمانیش وەک دەسەڵاتی یاسادان و چاودێریی لە کوردستان هەمیشە ویستوویەتی گرفتەکان بەڕێگە یاسایی وسازان چارەسەر بکرێت.
|
وتاری سەرۆکی پەرلەمان لەخولی پایزەی پەرلەماندا
لە هەلومەرجێکی سەخت و پڕ لە تەنگژەو ئاڵۆزی ناوچەکە و کوردستاندا، لە ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕێکی سەختی گەلەکەماندا لەگەڵ دوژمنانی ئازادی و تاریک بینانی سەردەمدا، ئەمڕۆ خولی گرێدانی پایزەی ساڵی دووەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەینەوە. بە پێویستی دەزانین بەناوی خۆمان و پەرلەمانی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆڕاگری هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەین، کە زیاتر لە یەک ساڵە بەرگەی چەندین ئاستەنگ و قەیرانی جۆراوجۆریان گرتووە، لە بێ موچەیی و هەتا نەبوون و کەمی پێداویستییە سەرەتاییەکانی بژێوی ژیان.
|
|
|
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە
ئەنجومەنی شورای هەرێم لە بەرواری ١٧/٨/٢٠١٥ رادەربڕینێکیان بە ژمارە ٣٠/٢٠١٥ ئەنجام داوە تایبەت بە پرسی تەواو بوونی ویلایەتی سەرۆکی هەریم وە تیایدا هاتووە کە بەکۆتایی هاتنی بەرواری ١٩/٨/٢٠١٥ پۆستی سەرۆکی هەریم بە چۆلی نامینێتەوە بەڵکو بەردەوام دەبێت لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم
|
|
|
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە.
لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر گەلەکەمان و ئەو بارودۆخەی ئێستا هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ یاداشتی ژمارەیەک سەرکردەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگی دژی تیرۆرستان، بە پێویستی دەزانین دەرفەتێکی تر واڵا بکەین بۆ ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان
|
سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەکات
سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازی باڵوێزی ئێران لە عێراق، دەڵێت"پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران مێژوویەکی دوردرێژی هەیە، هیوادارین وەک دوو دراوسێ پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش."
|
لە ساڵیادی کارەساتی شەنگالدا: ڕاگەنراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە..
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر پەلامارە دڕندانەکانی تیرۆریستانی داعش لە دەڤەری شنگال و جینۆسایدکردنی کوردە ئێزیدیەکاندا تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئەو دەڤەرە ئاوارەو دەربەدەربون، دواتریش لە پرۆسەیەکی نامرۆڤانەدا هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کە بەدیل کەوتبونە دەست تیرۆرستان، کچ و ژن و منداڵەکانییان لە بازاڕەکانی(نەخاسە)دا وەک کۆیلە فرۆشران.
|
|
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی پەرلەمانەوە
هەواڵی کۆچی دوایی(شێخ باباتاهیری حەفید) پەرلەمانتاری خولی دوومی پەرلەمانی کوردستان و مامی پەرلەمانتار(گەشە دارا حەفید)یمان پێگەیشت، لە دڵەوە نیگەران بووین
|
ڕاگەیەنراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە
بەداخەوە شەوی ڕابردوو، بۆ جارێکی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی زارگەلی (بناری قەندیل)یان بۆردومان کردەوە، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەشدا چەندین هاووڵاتی شەهید و برینداربوون. ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان ئەم ڕووداوە بە توندی ئیدانە دەکەین
|
|
|
سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە
سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازیی سۆکۆڵ کۆندی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت "هاوکاری تەواویی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بکەونە سەرکار و لەداهاتوودا بەشیوەیەکی پاک و بێگەرد سەرپەرشتیاریی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکەن
|
سەرۆکی پەرلەمان: پرسی کورد بەڕێگەی سەربازیی چارەسەر ناکرێت
سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازی(ئەکهارد بروزە )باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و قەیرانی دارایی و تۆپبارانکردنی گوند و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیایان تاوتوێکرد.
|
سەرۆکی پەرلەمان: فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەتوانن بگەنە سازان
لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامی کۆبوونەوەکان و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی گونجاو لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا پرسی بەزاندنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.
|
سەرۆکی پەرلەمان: فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەتوانن بگەنە سازان
سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازی سەعدی ئەحمەد پیرە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا، دەڵێت"فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام لە گفتوگۆ و دیالۆگدا لەسەر پرسە جیاوازەکانی گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان
|
سەرۆکی پەرلەمان: نامانەوێت دیموکراسی بەرەو دواوە بگەڕێتەوە
سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازی کونسوڵی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی دیبلۆماتی ئەمەریکا، دەڵێت"سەرەڕای کێشەی ئابوری و کێشەی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش و چەندین کێشە و گرفتی تر، دەمانەوێت دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان بەرەو دواوە نەگەڕێتەوە
|
|
|
ڕاگەیەنراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە
ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستی تیرۆر بە خوێنی ئازادیخوازانی کوردستان لە شاری(پرسوس)ی باکوری کوردستان سوور بوو، رێکخراوی تیرۆسریستی داعش لە رێگەی تهقینهوهیەکەوە(300) گەنجی لە سەنتەرێکی کولتووریی کردە قوربانی
|
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان دەکەم. هیوادارم هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان،مایەی ئارامی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بێت بۆ سەرجە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و کۆتایی هاتن بێت بە ناخۆشی و کێشە و گرفتەکان و هەنگاونانبێت بەرەو سەرکەوتنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان.
|
سەرۆکی پەرلەمان: بەدواداچوون بۆ کێشەی کچە ونبووەکەی هەڵەبجە دەکەین
سهرۆكی پهرلەمانی كوردستان لە پێشوازی خاتو مهریهم بارودچیان ئهو كچه ههڵهبجهییهی لە کیمیاوییەکەوە ونبووە و ئێستا بەدوای دۆزینەوەی خێزانەکەیدا دەگەڕێت، پشتیوانی پەرلەمانی بۆ ئەو مریەم دەربڕی و پەیمانی پێدا بەدواداچوون بۆ کێشەکەی بکات و نەیەڵێت لەوە زیاتر ئەنجامی پشکنینی پزیشکی دوا بکەوێت
|
سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی دەکا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤تەموز، لە نووسینگەی پەرلەمان، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی د.شیرکۆ حەمە ئەمین بەرپرسی نووسینگەی پەرلەمان لە سلێمانی، پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی عادل موراد و کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند.
|
|
|
|