راگه‌یاندنى‌ رۆژنامه‌وانى‌

سەرۆكايەی پەرلەمانى كوردستان سەرەخۆشی لە پەرلەمانتار " ئاری هەرسین" دەكات

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوايى براى بەرێزتانمان پێگەیشت. بەناوی خۆمان و پەرلەمانی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەرێز و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و بەشداری غەمتانین

پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەیادی "جاردانی فیدرالی"دا

لە 4/10/1992 وەك تاكە چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان و رزگاركردنی عیراق لەهەڵوەشاندن، پەرلەمانی كوردستان لەهەنگاوێكی مێژووییدا بڕیاریدا پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلانی عێراق، لەسەر بنەمای فیدرالیزم رێكبخرێتەوە

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال

بەم بۆنە غەمناكەوە، بە ناوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو سەرۆك " مام جەلال" و سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فراكسیۆنی

راگەیەندراوێك لە پەرلەمانی كوردستانەوە سەبارەت بە بۆردومانكردنی ناوچەی نێروەو ڕێكان لە لایەن هێزەكانی توركیاوە

بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە، ئەم كردەوە لەشكرییەی هێزەكانی توركی شەرمەزار دەكەین و داوا لە حكوومەتی توركیا دەكەین پاپەندبێت بە نەبەزاندنی سنووری دراوسێ و ئەم جۆرە كردەوانە دووبارە نەبنەوە

پەرلەمان و حكومەتی هەرێم لەسەر دیاریكردنمی میكانیزمێك بۆ لابردنی پاشكەوتی مووچە كۆدەبنەوە

سەعات 11ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ چوراشەممە 20.09.2017 كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوو سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و لیژنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدرا، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوت

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سووتاندی ئاڵای كوردستان لە شاری "عاموودا" شەرمەزاردەكات

ئێمە ئەو كارە بە كارێكی دژ بە سەرجەم گەلی كوردستان دەزانین و شەرمەزار دەكەین، چونكە ئاڵای كوردستان هێمای خوێنی شەهیدان و پێكەوەژیان و ئاشتییە لە هەموو كوردستان، هەروەها هەر كارێكی ئازاردان و توندوتیژی دژ بە هەر تاكێكی كوردستان ئیدانەدەكەین و داوای ئازادكردنی بەپەلەی

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوای ئازادكردنی خێرای هاوسەرۆكەكانی (HDP) و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە دەكات

ئەم رێكارە جێگای نیگەرانی ئێمەیە، چونكە پێچەوانەی پرنسیپ و میكانیزمەكانی دیمۆكراسییە و خزمەتی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیمۆكراسی و سەقامگیری و پێكەوەژیانی سیاسی لەو وڵاتە ناكات بەڵكو دەبێتە هۆی زیارتر ئاڵۆزبوون كێشەكان

ڕاگەیەندراوێك لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەربارەی "یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان"

ئەمڕۆ كە دوا رۆژی كارایی ئەم یاسایەیە، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان نەكەوێتە بۆشایی یاسایی لەم بوارەدا، دادگاكان و دام و دەزگا ئەمنیەكان دەستە وەستان نەبن بەرامبەر بە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی تیرۆر، داوا لە سەرجەم دەسەڵاتەكان دەكەین بەیەكەوە هەماهەنگ و هاوكاربن بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە یاساییە

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەستخۆشی لە رەوەندە كوردستانییەكان لە ئەورۆپا دەكات

لە كاتێكدا ئەو رێككەوتنە شوومە شەرمزاردەكەین، ستایشی ئەم جۆرە چاڵاكییە ئاشتیانە دەكەین كە مەبەستیان ئاگاداركردنەوەی ڕای گشتییە لە ئەورۆپا دەربارەی ئاكام و دەرهاوێشتە خراپەكانی ئەو رێككەوتنەی كە بووە هۆی مەینەتەكانی گەلی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی بە درێژايی سەد ساڵ

روونکردنەوەیەک لە نوسینگەى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بۆ پەرلەمانتار علی حمە صاڵح

لەو وەڵامەی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە لەواڵی خۆتان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فێیس بوک بڵاوتانکردبۆوە، ئەوەتان نیشان داوە کە هیچ بەڵگەیەکتان پێ نیە بۆئەوەی کەسایەتیەکی پەرلەمانیی و سیاسی پایەبەرزی ئەوروپی پێ تۆمەتبار بکەن

روونکردنەوەیەک لە دیوانی پەرلەمانى کوردستانەوە

بەداخەوە پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان بەرێز علی حەمە صاڵح بێ ئەوەی سەردانی دیوان بکات و داوای زانیاری راست و دروست بکات. هەواڵێکی ناراست و بێ بنەمای بڵاوکردۆتەوە بەپشت بەستن بە پسولەیەکی تەزویر کراو کە گوایە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دوو ئۆتۆمبیلی لەسەر حسابی پەرلەمان بۆ خۆی کڕیوە

روونکردنەوەیەک لە پەرلەمانى کوردستانەوە

لەرۆژانی ٢و٣و٤ی کانونی دوەمی ئەمساڵ بەرێز ریچارد چارنێسکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و سەردانی دامودەزگا فەرمیەکانی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئاوارەکان و پیاوانی ئاینی کرد

هەڵوەشاندنی بڕیاری یەکخستنەوەی ناونیشانی راوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان

بەپێی فەرمانێک کە لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەرچوە بڕیاردرا بەهەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ژمارە (٥٨٧٠) کە لە ٩/١٢/٢٠١٥ دەرچوەو پەیوەستە بەیەکخستنەوەی ناونیشانی راوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دواکەوتنی موچەکەکانیان، مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستیان داوەتە خۆپیشاندان، ئەمڕۆش خۆپیشاندەران لەبەردەم شوێنی کۆبوونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەکە لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەو داوای ڕێکەوتنیان لەلایەنەکان کرد.

ڕاگەیەنراوێک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان

بە پێی بڕیاری ژمارە(١) ساڵی ٢٠٠٥ پەرلەمان تاکە مەرجەعی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە هیچ ‌حزبێک بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە بۆی نییە دەست لە کاروباری پەرلەمان وەربدات

لە ساڵیادی کارەساتی شەنگالدا: ڕاگەنراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە..

ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر پەلامارە دڕندانەکانی تیرۆریستانی داعش لە دەڤەری شنگال و جینۆسایدکردنی کوردە ئێزیدیەکاندا تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئەو دەڤەرە ئاوارەو دەربەدەربون، دواتریش لە پرۆسەیەکی نامرۆڤانەدا هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کە بەدیل کەوتبونە دەست تیرۆرستان، کچ و ژن و منداڵەکانییان لە بازاڕەکانی(نەخاسە)دا وەک کۆیلە فرۆشران.

بەیاننامەی پەرلەمانی کوردستان: سەبارەت بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا

شه‌وی ڕابوردوو فڕۆکه جه‌نگیه‌كانی تورکیا، به ئامانجی بۆردمانکردنی باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، که ئێستا له پرۆسه‌ی ئاشتیدایه لەگه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیدا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گونده‌كانی ناوچه‌که‌یان بۆمبارانکرد و زیانێکی زۆری ماڵی و گیانی به ناوچه‌كه گه‌یاندوه.

لەبارەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ڕادەگەیەنێت

ماوەیەکە کۆچکردنی بە کۆمەڵی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، بابەتی گەرمی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، ئەمە لە کاتێکدا دیاردەی کۆچکردن ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی هەیە و بە تەنها لە هەرێمی کوردستاندا نییە، بەڵام پێمان وایە ئەم دیاردەیە دەرەنجامی کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبووی ساڵانی ڕابردووە

وتاری سەرۆکی پەرلەمان لە کۆتایی خولی بەهارەی پەرلەماندا

ئەمڕۆ کۆتایی دەهێنین بە خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی کوردستان، کە بە هەوڵ و ماندوبونی ئێوەو لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان دەکرێت بە خولێکی پڕ لە دەسکەوت و بەرهەم لەقەڵەم بدرێت

ڕاگەیەنراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە جارێکی تر تیرۆرستانی داعش، هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شاری خۆڕاگری(کۆبانێ) و لەئەنجامی چەند کردەوەیەکی تیرۆرستییاندا، کۆمەڵێک هاوڵاتی سڤیل و بێ گوناهیان شەهید کرد

سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی هەمو هێرش و فشارێک بۆ سەر هاوڵاتیانی مەسیحی دەکات

ماوەیەکە لەشاری موسڵ و دەوروبەی هاونیشتیمانیانی مەسیحی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کەوتونەتە بەر هەڕەشەو گوشاری گۆڕینی

بانگه‌وازێك له‌ په‌رله‌مانى كوردستانى عێراقه‌وه‌

خه‌ڵكى عێراق به‌ هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى ‌و ئاینییه‌كانیه‌وه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ له‌ ساڵى 2003 ه‌وه‌ به‌ره‌و پرۆسه‌ى ئازادى ‌و كۆتاییهێنان به‌ حوكمى شمولى – دیكتاتۆرى چوون، كه‌ گه‌لانى عێراق له‌ سایه‌یدا رووبه‌ڕووى

به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ساڵیادی بۆردومانی ئۆردوگای زێوه‌

ئه‌مرۆ یادی كاره‌ساتێكی تری خوێناوی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رژێمی دیكتاتۆری پێشوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و بێتاوانی گه‌له‌كه‌مان له‌ ئۆردوگای زێوه‌ ئه‌نجامی دا، ئه‌وه‌بوو له‌رۆژی 9/6/1985 له‌كاتژمێر نۆ و چاره‌گی سه‌ر له‌به‌یانی دا

روونكرندنه‌وه‌یه‌ك له‌نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
كه‌مال ره‌ئوف و شوان محمد لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان چه‌واشه‌كاره‌نه‌ شرۆڤه‌ ده‌كه‌ن

سه‌باره‌ت به‌لێدوانێكی شوان محمد سه‌رنووسه‌ری سپی میدیا كه‌ له‌ماڵپه‌ری سبه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌وه‌، هه‌روه‌ها لێدوانی كه‌مال ره‌ئوف سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شار كه‌ له‌ماڵپه‌ری ئاوێنه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێویستی

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌ موسلمانى جیهان وعیراق و كوردستان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز جوانترین وگه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى موسلمانى جیهان وعیراق وكوردستان و كه‌سوكارى سه‌به‌رزى شه‌هیدان وهێزى پێشمه‌رگه‌ وته‌واوى گه‌له‌كه‌مان له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ده‌كه‌ین، له‌خواى گه‌وره‌ ومیهره‌بان داواكارین نوێژو رۆژیى ونزاى هه‌موولایه‌كى قبولكردبێت، هیوادرین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ى راپۆڕتێكى رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌

رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌ له‌ژماره‌ى رۆژى (6/8/2013) راپۆرتێكى بڵاكردۆته‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌زانیارى هه‌ڵه‌و ناڕاست له‌باره‌ى كارى په‌رله‌مان، بۆیه‌ به‌پێویستى ده‌زانین له‌پێناو گه‌یشتن به‌ڕاستی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئاوێنه‌و ده‌زگاكانى ترى راگه‌یاندنیش بڵاوبكه‌ینه‌وه‌،. هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا پێویستبوو ئاوێنه‌و په‌یامنێره‌كه‌ى ئاوێنه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ڕاستى و دروستى زانیارییه‌كانیان

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئیدانه‌ى قه‌تلو عامی كورد له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌كات

زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و تاوانه‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ژماره‌یه‌ك لایه‌نى توندره‌وى وه‌ك به‌ره‌ى نوسره‌ و ده‌وڵه‌تى عیراق و شام له‌سوریا له‌ماوه‌ى رابردوو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رۆژئاواى كوردستان له‌ووڵاتى سوریا ئه‌نجامیان داوه‌، وێڕاى قه‌تڵوعامى گه‌وره‌ و بچوك و پیروپه‌ككه‌وته‌ له‌شارۆچكه‌ى (ته‌لعه‌ران، وته‌لحاسی) سه‌ر به‌شارى حه‌له‌ب كه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌سیان شه‌هیدكردووه‌ 350 هاووڵاتیش وه‌ك بارمته‌ رفیندراون.

12345

رۆژمێرى رووداوه‌كان