لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییەکان

لیژنه‌ی یاسایی و پیشه‌سازی و وزه‌ كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای فیدرالیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كه‌ن

سه‌عات 10ی ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 15/01/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و پیشه‌سازی و وزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی راپۆرت له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی ژماره‌ی 41ی ساڵی 2008 فیدراڵی كۆبوونه‌وه‌ .

لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان تاووتوێى چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك و راپۆرتێك ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/1/2018، لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی دڵشاد شه‌عبان، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌ و تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی خۆئاماده‌كردن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتى كۆمپانیاى دیلۆت كرا.

راگه‌یاندنێك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی (كاروبارى یاسایی، دارایی و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازى و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، ده‌سپاكى، بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر)، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌و چاسه‌ره‌كردنى و ئاماده‌كارى بۆ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

وه‌زیرى دارایى له‌ په‌رله‌مان رۆژى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى راگه‌یاند

له‌گه‌ڵ قووڵتربوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى هه‌رێم و دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و داواكردنى روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داهاته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2015/10/7، به‌ ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سكرتێرى په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایى و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و كاروباری ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێم و د.ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌.

په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان كۆبوونه‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى كۆمه‌ڵێك پرس و چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی و سووته‌مه‌نى، ئه‌مڕۆ 2015/6/30، هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایی و كاروباری ئابووری ‌و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ى پیشه‌سازى وه‌زه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵى ماده‌ى 140 له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و ستافى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ بریكار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆبۆوه‌.

بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى به‌نزین په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان كۆبوونه‌وه‌

لیژنه‌ی پیشه‌سازی ‌و وزه‌ ‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مان ‌و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، قه‌یرانی به‌نزین ‌و هۆكاره‌كانی دروستبوونی قه‌یرانه‌كه‌ تاووتوێ ده‌كه‌ن ‌و چه‌ندین بڕیار ‌و راسپارده‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ن.

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان ده‌كات

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 7/7/2014 دكتۆر جعفر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى پیشه‌سازى

كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانى چالاكییه‌ نه‌وتى ‌و گازییه‌كان له‌سه‌ر ژینگه‌ى هه‌رێم تاوتوێكرا

سه‌عات 3:30ى پاشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌مه‌ 16/6/2014، لیژنه‌ى پیشه‌سازى ‌و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك ‌و جێگر ‌و بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789