لیژنەی رۆشنبیریى و راگه‌یاندن و هونەر

پڕۆژه‌ى یاده‌وه‌ریى نه‌ته‌وه‌یه‌ك تاووتوێ ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى بیرۆكه‌ى پڕۆژه‌ى (یاده‌وه‌ریى نه‌ته‌وه‌یه‌ك)، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/1/19، لیژنه‌ى رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان، له‌ هۆڵى په‌ناگیرى له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پانێلێكیان بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و راوێژكاران و یاساناسان و مامۆستایانى زانكۆ ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن ‌و هونه‌ر پێشوازی له‌ گروپی سینه‌مایی گۆڵدان ئارت ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/1/18، لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی فه‌رحان جه‌وهه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی و راوێژكاری لیژنه‌كه‌، پێشوازیی له‌ پشتیوان عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری گروپی سینه‌مایی گۆڵدان ئارت و شاندی یاوه‌ری كرد.

لیژنه‌ى رۆشنبیرى پڕۆژه‌ یاساییه‌ك له‌ بوارى ریكلام تاوتوێ ده‌كات

لیژنه‌ى رۆشنبیرى پڕۆژه‌ یاساییه‌ك له‌ بوارى ریكلام تاوتوێ ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و هونه‌ر كه‌ ئه‌مڕۆ 2/11/2015 به‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رحان عمر سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بونى جێگر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌ ده‌ركردنى پڕۆژه‌ یاساییه‌ك له‌ بوارى ریكلام له‌ هه‌رێمى كوردستان .

لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى هه‌رێمى كوردستانى كرد

سه‌عات 10ى سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لیژنه‌ى ده‌ستپاكى به‌سه‌رۆكایه‌تى عومه‌ر كۆچه‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ ونه‌جیبه‌ له‌تیف بڕیارده‌رى لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ له‌لایه‌ن د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیان لێ كرا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ