لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان وقوربانیانی جینۆسایدوزیندانیانی سیاسی

وۆركشۆپی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2/9/2018، به‌هه‌ماهه‌نگیى سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و رێكخراوی هارتلاند ئه‌لاینسی نێوده‌وڵه‌تى، وۆركشۆپی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تۆقاندن- تیرۆر- له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى (زیاتر...)

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 3/7/2018، لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان (زیاتر...)

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژمارنه‌كردنى ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر...)

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان: "پێویسته‌ حكومه‌ت به‌رله‌هاتنی جه‌ژن مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش بكات"

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/6/4، لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیی شیلان جه‌غفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ‌ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر‌ و ژماره‌یه‌ك له ‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.(زیاتر...)

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازی ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌و جێگیركردنی مادده‌ یاساییه‌كانى پڕۆژه‌ یاساى چاكسازی، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2018/2/12، لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌كان، لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ تاتووێى پڕۆژه‌ یاساى خانه‌نشینى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌باره‌ى چاكسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌، سه‌عات 1ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2018/1/16، لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی (زياتر...)

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ گفتو گۆ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 10/1/2018 ، لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆ ساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی شیلان شێخ جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و دلێر ماوه‌تی جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ هەڵبژێردرا

سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان وقوربانییانى جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى هەڵبژێردرا و جێگرى سەرۆکى پەرلەمانیش داوا لە لیژنەکە دەکات کارى جدى لەسەر چاکسازییەکانى ناو وەزارەتى پێشمەرگە بکەن و هەماهەنگیش لەگەڵ میحوەرەکانى شەڕ بکەن.

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ داوا له‌ عه‌بادى ده‌كات داواى لێبووردن له‌ پێشمه‌رگه‌ بكات

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و كاروبارى شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانییانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 10/12/2017، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق-ی كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناونه‌هێنانی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن عه‌بادی-یه‌وه‌ له‌ وتاره‌كه‌یدا به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنى یه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ عێراقدا، (زياتر...)

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ دۆخى پێشمه‌رگه‌ تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ دۆخى پێشمه‌رگه‌ و رووداوه‌كانى (16)ى ئۆكتۆبه‌ر، سه‌عات (12:00)ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/11/2017، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى دلێر ماوه‌تی، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌: "په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریكردنى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش"

به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌ كاروبارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵ، سه‌عات 10:30ی پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 6/11/2016، لیژنه‌ى كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى دلێر ماوه‌تى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پرسى خانه‌نشینانی سه‌ربازی و بارودۆخی سه‌نگه‌ره‌كانى هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوكارییه‌كانى وڵاتى ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، ڕۆژی 2016/8/17، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ‌و راوێژكاری لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

سێ لیژنه‌ی په‌رله‌مانی له‌ سكاڵای رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كۆڵنه‌وه‌

سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/8/2 نوێنه‌رانی هه‌رسێ لیژنه‌ی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی رێكخراوی یه‌زدای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگاریكردن له‌مافی ئێزدییه‌كان كرد.

تاووتوێى به‌شداریكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵ كرا

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى بارودۆخى هێزى پێشمه‌رگه‌ ‌و به‌شداریكردنی له‌ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ-دا، سه‌عات 10ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/2/16، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ‌و دۆزینه‌وه‌ ‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان تاووتوێ كرا

به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و دۆزینه‌وه‌ ‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2016/1/11، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان قوربانیانى جینۆساید ‌و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتبى دلێر ماوه‌تى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

گه‌یاندنی پرسه‌نامه‌ ‌و هاوكاریى په‌رله‌مان به‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به‌ داعش به‌رده‌وامه‌

به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری به‌خشینی پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ پێشینه‌كان و قسه‌كردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی گه‌یاندنی پرسه‌نامه‌ ‌و هاوكاریى په‌رله‌مان به‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به‌ داعش ‌و چه‌ند پرسێكی تری تایبه‌ت به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2015/12/15، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان قوربانیانى جینۆساید ‌و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبۆوه‌.

پرسى تۆمه‌تبار و تاوانباره‌كانى دۆسییه‌ى ئه‌نفال له‌په‌رله‌مان تاووتوێ كران

له‌ژێر ناوونیشانى (نابێت ئاشته‌وایی نیشتیمانى بكرێته‌ پاساوى ده‌ربازبوونى تۆمه‌تبار و تاوانباران))، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/11/16، له‌ هۆڵى په‌ناگیرى له‌ ته‌لاری په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌زگاى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ جینۆساید و ئه‌نفال پانێڵێكى رێكخست.

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌دواداچوون بۆ دۆخی هێزی پێشمه‌رگه‌ ‌و به‌ره‌كانی جه‌نگ ‌و ره‌وش ‌و گوزه‌رانیان ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن ‌و به‌دواداچوونی زیاتر بۆ دۆخی به‌ره‌كانی جه‌نگ ‌و ره‌وش ‌و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ‌و میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ، رۆژی 2015/9/9 شاندێكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانی جینۆساید ‌و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-یان كرد ‌و له‌لایه‌ن مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ‌و ستافی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

به‌دواداچوون بۆ بڕیاری به‌خشینی پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش له‌ پێشینه‌كان ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ‌و شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش، ئه‌مڕۆ 2015/7/8، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و زۆربه‌ی ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

گه‌یاندنی پرسه‌نامه‌ ‌و هاوكاریی په‌رله‌مان به‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی دژ به‌داعش به‌رده‌وامه‌

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى چه‌ند بابه‌تێك، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2015/7/1، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و پێشمه‌رگه‌ راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای تاقانه‌كانی جینۆساید ئاماده‌ ده‌كه‌ن

به‌پێی پڕۆژه‌ یاسای تاقانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان، داواكراوه‌ خزمه‌تی زیاتری تاقانه‌كانی جینۆساید بكرێت له‌ رێگه‌ی دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و قه‌رز و پشتگیریی دارایی بۆ باشتركردنی بژێویی ژیانیان، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جۆرێك له‌ حه‌سانه‌ و رێزگرتنیان له‌ داموده‌زگا حكومییه‌كان.

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌دواداچوون بۆ چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون ‌و گفتوگۆكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌مڕۆ 3/6/2015، وه‌فدێكی لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی لیژنه‌كه‌، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان بڕیارده‌ری لیژنه‌كه‌ ‌و قادر وه‌تمان ‌و مه‌حمود عومه‌ر ‌و یه‌عقوب گۆرگیس ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد ‌و له‌وێ له‌گه‌ڵ مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌وه‌.

12

رۆژمێرى رووداوه‌كان