لیژنه‌ى وه‌رزش و لاوان

لیژنه‌ى وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ڵ پسپۆڕانى بوارى وه‌رزش كۆبۆوه‌

به‌ مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێشبردن و رێكخستنه‌وه‌ى وه‌رزش له‌ هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌مڕۆ 3/ 5/ 2016 لیژنه‌ى وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕانى بوارى وه‌رزش له‌ شارى هه‌ولێر كۆبۆوه‌.

په‌رله‌مان و نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێم له‌ نه‌مسا له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه‌ كوردانه‌ى كه‌ له‌ سنوورى ئه‌و وڵاته‌ خنكان كۆده‌بنه‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوونى زیاتر له‌ هۆكارى خنكانى ئه‌و 29 گه‌نجه‌ كورده‌ى كه‌ له‌ وڵاتى نه‌مسا له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا خنكان ‌و گیانیان له‌ ده‌ستدا كه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ كۆچیان كردبوو بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌رنده‌ران، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌كانیان، ئه‌مڕۆ 2015/10/20، هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ‌و كاروباری ره‌وه‌ندی كوردستانی ‌و لیژنه‌ی وه‌رزش ‌و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ مسته‌فا گۆران نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ وڵاتى نه‌مسا كۆبوونه‌وه‌.

كێشه‌ ‌و داواكارییه‌كانی یانه‌ وه‌رزشییه‌كان گه‌یه‌نرایه‌ په‌رله‌مان
لیژنه‌ی وه‌رزش ‌و لاوان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان كۆبۆوه‌

به‌ مه‌به‌ستى گوێگرتن له‌ كێشه‌ و داواكارییه‌كانى یانه‌ وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ‌و گه‌یاندنیان به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، ئه‌مڕۆ 2015/9/8، لیژنه‌ى وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی باڵای یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ