لیژنه‌ى ده‌سپاكى (نه‌زاهه‌ت)

لیژنه‌ى ده‌ستپاكى داوا ده‌كات په‌رله‌مان ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانى بكاته‌وه‌

لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا داوا ده‌كات په‌رله‌مانى كوردستان له‌ 1ى ئاداره‌وه‌ ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانى بكاته‌وه‌ و چه‌ند داواكارییه‌كى تریش سه‌باره‌ت به‌ پرسى چاكسازى و گه‌نده‌ڵى ده‌خاته‌ڕوو.

لیژنه‌ى ده‌سپاكى: "نابێت چاكسازى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رى راسته‌قینه‌ بكرێت و فه‌رمانبه‌رى بندیواریش هه‌بێ"

به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى چاكسازییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 2016/1/25، لیژنه‌ى ده‌سپاكى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى عومه‌ر ساڵح عومه‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ و بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

له‌ رۆژى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیدا لیژنه‌ی ده‌سپاكی پشتیوانیی خۆی بۆ ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی ده‌رده‌بڕی

به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ‌و ده‌ربڕینی پشتیوانیی لیژنه‌كه‌ بۆ ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ ‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2015/12/9، شاندێكی لیژنه‌ى ده‌سپاكى (نه‌زاهه‌) له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له‌هه‌رێمى كوردستانیان كرد.

لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان كۆبۆوه‌

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى راپۆرتێكى دیوانى چاودێریى دارایی له‌سه‌ر رێكخراوه‌كان و یاسای رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و چه‌ند پرسێكى ترى په‌یوه‌ندیدار، ئه‌مڕۆ 2015/11/25، لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌كره‌م محه‌مه‌د به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و به‌رپرسى داراییی فه‌رمانگه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌سه‌ر كێشه‌ى نیشته‌جێبوون بانگهێشتى لیژنه‌یه‌كی حكومه‌ت ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى بانگشهێشت كردنى سه‌رۆكى لیژنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نیشه‌ته‌جێ بوون و تاوتوێ كردنى چه‌ند ته‌وه‌رێكى تر ئه‌مڕۆ 2/11/2015 لیژنه‌ى ده‌ستپاكى به‌سه‌رۆكایه‌تى عمر ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بونى جێگر و بڕیارده‌ر و ژمایه‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى ده‌سپاكى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ پرۆسه‌ى چاكسازیدا به‌ سست ده‌زانێ

به‌ مه‌به‌ستى زیاتر كاراكردنى لیژنه‌كه‌ و به‌دواداچوون بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌یسى گه‌نده‌ڵى، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/9/30، لیژنه‌ى ده‌سپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى ده‌سپاكى به‌دواداچوون بۆ راپۆرتێكی دیوانی چاودێریی دارایی سه‌باره‌ت به‌فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان ده‌كات

لیژنه‌ى ده‌سپاكیى په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوون بۆ راپۆرتێكى دیوانى چاودێریى دارایی ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی فه‌رمانگه‌ى رێخراوه‌ ناحكومییه‌كان ئاراسته‌ى كراوه‌، بۆ تاووتوێكردنى ئه‌و پرسه‌ و كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌رى تر، ئه‌مڕۆ 2017/7/27، لیژنه‌ى ده‌سپاكى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى عومه‌ر ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى ده‌ستپاكى لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كانی ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌یسانه‌ى كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكى پێكهێنانى لیژنه‌دا ئاراسته‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نیداره‌كانى حكومه‌ت كراون، ئه‌مڕۆ 2015/7/6، لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى عومه‌ر ساڵح كۆچه‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی و راوێژكارى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى ده‌ستپاكى به‌دواداچوون بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ئه‌و سكاڵا و نووسراوانه‌ى ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌یان كرابوون سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان، ڕۆژی 8/6/2015، لیژنه‌ى ده‌سپاكى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى عومه‌ر ساڵح كۆچه‌ر و ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.

گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی ده‌كرێت

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 15/7/2014 لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ یاسای ده‌سته‌ی گشتی

لیژنه‌ی ده‌سپاكی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سپاكی هه‌رێم ده‌كات

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ 30/6/2014 لیژنه‌ی ده‌سپاكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسا، له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مان سه‌ردانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌كات

له‌دیدارێكدا لیژنه‌ى ده‌ستپاكى ئامانجى خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ له‌دوو خاڵدا خسته‌ڕوو ئه‌ویش بۆ هه‌ماهه‌نگى و له‌

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم ده‌كات

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 20/5/2014 وه‌فدیك له‌ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ