لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى

لیژنه‌ى ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ وڵاتان بارودۆخى مه‌سیحییه‌كان تاووتوێ ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى مه‌سیحى و سریانى و كلد و ئاشوورییه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2016/11/28 سیراج ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، هاورێ له‌گه‌ڵ لینا عزریا ئه‌ندامى لیژنه‌ پێشوازییان كرد له‌ وه‌فدێكى هاوبه‌شى كه‌نیسه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئۆكرانیا.

شاندێكی پەرلەمانی ئێران سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ شەممە 24/9/2016 شاندێكی پەرلەمانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سەرۆكایەتی " جەلال حاجی زادە" نوێنەری خەڵكی مهاباد و سەرۆكی فراكسیۆنی" ئەهلی سوننە" لە پەرلەمانی ئێران، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەلایەن لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمانی كوردستان پێشوزیی

لیژنه‌ی ئه‌وقاف ئیدانه‌ی هاورده‌كردنی جۆرێك له‌ پێلاو ده‌كات كه‌ هێمای خاچی له‌سه‌ره‌

به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ كاروباری لیژنه‌كه‌ ‌و ئیدانه‌كردنی هاورده‌كردنی جۆرێك له‌ پێلاو كه‌ هێمای خاچی له‌سه‌ره‌ ، سەعات 11ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژی 2016/4/4، لیژنه‌ی ئه‌وقاف ‌و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.سیراج شیخ ئەحمەد سەرۆکى لیژنە و ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى لیژنەكه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ لە تەلارى پەرلەمان کۆبۆوه.

لیژنه‌ى ئه‌وقاف به‌دواداچوون بۆ كه‌موكوڕییه‌كانى پرۆسه‌ى حه‌جى ئه‌مساڵ ده‌كات

سه‌عات 10ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/11/10، لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازییان له‌ شاندێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى، كه‌ پێكهاتبوو له‌ قاسم ره‌سول به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى وه‌زاره‌ت و عوزێر حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى حه‌ج و عومره‌ى هه‌ولێر و ئیسماعیل حه‌مه‌ده‌مین به‌ڕێوه‌به‌رى یاسایى كرد.

لەسەر پرسی حەج وەزیری ئەوقاف بانگهێشتی پەرلەمان کرا

سەعات ١٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 2015/9/16، بە مەبەستی بەدواداچوونی کێشەکانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی لە کەمال موسلیم سه‌عید وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد.

لیژنه‌ی ئه‌وقاف ‌و كاروباری ئاینی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

سه‌عات 11:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2015/9/7، لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د.سیراج شێخ ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى وه‌ڵامى هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌داته‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ پرسی شاندكردنی چوار په‌رله‌مانتار له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف ‌و كاروباری ئاینی بۆ چاودێریكردنی سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 26/7/2015، لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د.سیراج شیخ ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى ئه‌و قاف له‌ رێگه‌ى پڕۆژه‌ یاسایه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موڵكه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌دات

به‌ مه‌به‌ستى رێكخستن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌و موڵكانه‌ى كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی-ین ‌و هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سوكایه‌تیكردن به‌ ئاینه‌كان، لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى د.سیراج شێخ ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگر و ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌ و تاووتوێى دوو پڕۆژه‌ یاسایان كرد.

لیژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی له‌دوو دیدارى جیاوازدا

لیژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك ‌و جێگر ‌و بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌

12

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ