لیژنه‌ى مافەکانی مرۆڤ

هه‌ردوو لیژنه‌ى مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌گه‌ڵ (یووئێن دى پى) كۆبوونه‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كراو سه‌باره‌ت به‌ مافى پێكهاته‌كان له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراقدا، ئه‌مڕۆ 2016/8/24 لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروباری كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان له‌ وه‌فدێكی رێكخراوى (یووئێن دى پى) كرد.

پرسى تۆمه‌تبار و تاوانباره‌كانى دۆسییه‌ى ئه‌نفال له‌په‌رله‌مان تاووتوێ كران

له‌ژێر ناوونیشانى (نابێت ئاشته‌وایی نیشتیمانى بكرێته‌ پاساوى ده‌ربازبوونى تۆمه‌تبار و تاوانباران))، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/11/16، له‌ هۆڵى په‌ناگیرى له‌ ته‌لاری په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌زگاى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ جینۆساید و ئه‌نفال پانێڵێكى رێكخست.

لیژنه‌ى مافى مرۆڤ به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كانى ئه‌و دواییه‌ى شارى سلێمانى وده‌وروبه‌رى ده‌كات

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى شارى سلێمانى كرا و دواى خستنه‌ڕووى ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆیه‌كى تێرته‌سه‌ل ئه‌نجامدرا، دواى ئالوگۆڕكردنى بیروراى نێوانیان لیژنه‌ى مافى مرۆڤ بڕیاریدا

به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كانی ته‌قه‌لێكردن و كوشتنی گوماناوی و ڕفاندن و گرتنی نایاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كانی ته‌قه‌لێكردن و كوشتنی گوماناوی و ڕفاندن و گرتنی نایاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌دواداچوون بۆ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ند گه‌نجێكی كورد له ‌وڵاتی نه‌مسا و هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌شداریی 30 هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی جنێف ده‌كات.

یاسای مرۆییی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كاتی جه‌نگدا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ یاسای مرۆییی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كاتی جه‌نگدا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/9/7، لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانی جینۆساید ‌و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی پرۆتۆكۆل له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ شاندێكی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆوه‌.

په‌رله‌مان ئاماده‌كارى بۆ به‌شداریكردن له‌ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى چۆنیه‌تیى به‌شداریكردن له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ 30/6/2015، لیژنه‌كانی مافى مرۆڤ و كاروباری كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئێڤار ئیبراهیم ‌و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانى هه‌ر سێ لیژنه‌كه‌، له‌گه‌ڵ هۆگر چه‌تۆ چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نحامدا.

یاسای ده‌سته‌ی گشتیی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌ی گشتیی مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2015/6/22، لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سۆران عومه‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى فه‌یروز ته‌ها جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.

هه‌وڵه‌كانى به‌ جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كانی دژ به‌ كوردانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى تر به‌رده‌وامه‌

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پرسى به‌ جینۆسایدناساندنى كه‌یسى كوردانى ئێزدى له‌ ناوچه‌ى شنگال و پێكهاته‌كانى تر، ئه‌مڕۆ 10/6/2015، لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی فه‌یروز ته‌ها جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ ده‌كات

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌رك و بایه‌خى لیژنه‌كه‌ى شیى كرده‌وه‌و ئه‌وه‌ى خسته‌ روو مافى مرۆڤ له‌رۆژگارى

لیژنه‌ی مافی مرۆڤ داوا له‌ یۆنامی كرد هاوكاری زیاتری ئاواره‌ عیراقییه‌كان بكه‌ن

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ 29/6/2014 لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیكرد له‌ نه‌دیم ئۆسحانجیك سه‌رۆكی ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (یۆنامی) له‌ كوردستان.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شدا پرۆژه‌ یاساى رێكخستنى خۆپێشاندان تاوتوێ كرا

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 23/6/2014 لیژنه‌كانی كاروبارى یاسایى و ناوخۆ ومافى مرۆڤ وكۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى

لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ پشتیوانیى خۆى بۆ ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ راگه‌یاند

ێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 22/6/2014 لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌و جێگر ‌و ژماره‌یه‌ك

12

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ