لیژنه‌ى کاروباری كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى

له‌ ژێر چاودێریی په‌رله‌مان
له‌ مه‌ڕاسیمێكدا كۆتایی كۆڕسی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ رگه‌یه‌ندرا

تۆڕی لیده‌ر بۆ پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌، به‌ هاوكاریی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و پشتیوانیی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی له‌ په‌رله‌مان، له‌ پڕۆژه‌یه‌كدا كه‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى خایاند، چه‌ند خولێكی بۆ پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ كرده‌وه‌، به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نجانی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

پرسی جینۆسایدی کوردستان و ژنانی ئێزدی دەبرێتە پەرلەمان و حکومەتی بولگاریا

لە میانەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ وڵاتی بولگاریا، وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان پرسی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستان و کەیسی ژنانی ئێزدی و دروستکردنی پەیوەندیی نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی بولغاریا تاووتوێ کرا .

پرسى تۆمه‌تبار و تاوانباره‌كانى دۆسییه‌ى ئه‌نفال له‌په‌رله‌مان تاووتوێ كران

له‌ژێر ناوونیشانى (نابێت ئاشته‌وایی نیشتیمانى بكرێته‌ پاساوى ده‌ربازبوونى تۆمه‌تبار و تاوانباران))، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/11/16، له‌ هۆڵى په‌ناگیرى له‌ ته‌لاری په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌زگاى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ جینۆساید و ئه‌نفال پانێڵێكى رێكخست.

راگه‌یاندراوێك سه‌باره‌ت به‌ سه‌رپه‌رشتیكردنى ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان

سه‌باره‌ت به‌ قه‌یران و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانى فه‌رمانبه‌ران، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

پێشخستنى تواناكانى گه‌نجان تاووتوێ كرا

سه‌باره‌ت به‌پێگه‌یاندنى گه‌نجى سه‌ركرده‌ و پێشخستنى تواناكانی گه‌نج، سه‌عات 10ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/10/5، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتى سالار مه‌حمود سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

دیبه‌يتێك سه‌باره‌ت به‌ كۆچكردنی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌چوو

سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی كۆچكردنی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ‌و هۆكار ‌و چاره‌سه‌ره‌كانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د قادر هاودیانی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ‌و خالید عه‌بدولڕه‌حمان دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری ‌و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هۆڵی په‌ناگیری له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، دیبه‌تێكى ئه‌نجامدا.

كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ په‌رله‌مان

بەمه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌میان ژماره‌یه‌ك رێكخراوى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستان ـ یان كرد، ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ (11/8/2015) به‌سه‌رپه‌رشتى سالار مه‌حمود سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و جێگرى سه‌رۆك لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

راپۆرتى دارایی فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان تاووتوێ كرا

به‌ مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانیان و به‌دواداچوون بۆ فه‌رمانگه‌كه‌ و تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك، سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2015/7/13، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى سالار مه‌حمود سه‌رۆكى لیژنه‌ و په‌روا عه‌لى جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

په‌رله‌مان ئاماده‌كارى بۆ به‌شداریكردن له‌ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى چۆنیه‌تیى به‌شداریكردن له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ 30/6/2015، لیژنه‌كانی مافى مرۆڤ و كاروباری كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئێڤار ئیبراهیم ‌و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانى هه‌ر سێ لیژنه‌كه‌، له‌گه‌ڵ هۆگر چه‌تۆ چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نحامدا.

گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ رێکخراوەکانی پارێزگای ھەڵەبجە

بە مەبەستی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەو پارێزگایە، لیژنەی كاروبارى کۆمەڵی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان، سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەی کرد.

12

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ