لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییەکان

شاندێكى لیژنه‌ی ناوخۆى په‌رله‌مان سه‌ردانی كۆیه‌ ده‌كات

له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2018/9/10، شاندێكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی شارى كۆیه‌-یان كرد به‌مه‌به‌ستی (زياتر...)

وۆركشۆپی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2/9/2018، به‌هه‌ماهه‌نگیى سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و رێكخراوی هارتلاند ئه‌لاینسی نێوده‌وڵه‌تى، وۆركشۆپی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تۆقاندن- تیرۆر- له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى (زیاتر...)

لیژنه‌ی ناوخۆ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری یاسا كارپێكراوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی راو بۆچوونیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌موارى یاسای ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، رۆژی سێشه‌مه‌ 2018/7/24، لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی (زياتر...)

كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی به‌رده‌وامه‌

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌شینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان، سه‌عات 9ى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/2/13، لیژنه‌ى ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجَییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كۆبۆوه‌.

له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی
لیژنه‌ى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستى دانانی میكانیزمێك سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی و ئیمتیازات، سه‌عات (10) به‌یانیى ئه‌مڕۆ 2018/2/12، لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی (زیاتر...)

راپۆرتى كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى زێده‌ڕۆیى ئاماده‌ ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى قه‌ده‌غه‌كردن و لابردنى زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى ده‌وڵه‌ت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/1/2018، هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانى كاروبارى یاسایى، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان، ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان و (زياتر...)

كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌باره‌ی زێده‌ڕه‌ویی بۆ سه‌ر موڵكی گشتی ئه‌نجامدرا

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/1/15، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌رسێ لیژنه‌ی شاره‌وانی و یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و دارایی و ناوخۆ و دادی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی زێده‌ڕه‌ویی بۆ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌مواركردنه‌وه‌ی دوو یاسا تاووتوێ ده‌كه‌ن

سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 08/01/2018 هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی راپۆرت له‌باره‌ی دوو پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2002 و یاسای ژماره‌ 87ی ساڵی 2004 له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.

سێ لیژنه‌ی په‌رله‌مان راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای لێبووردنی گشتی ئاماده‌ ده‌كه‌ن

سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 11/12/2017 ، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ لیژنه‌كانی كاروبارى یاسایی و ناوخۆ و مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و حكومه‌ت له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكانی لێبووردنی گشتی به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 20/11/2017، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

سێ لیژنه‌ی په‌رله‌مانی له‌ سكاڵای رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كۆڵنه‌وه‌

سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/8/2 نوێنه‌رانی هه‌رسێ لیژنه‌ی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی رێكخراوی یه‌زدای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگاریكردن له‌مافی ئێزدییه‌كان كرد.

په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی دانیشتووی شاری هه‌ولێر ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ سكاڵای ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ سه‌رپێچییه‌كانی كۆمپانیای (الشرق الآوسط)، ، ڕۆژی 2016/2/8، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ ماجد بازرگان ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسه‌وار ‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی ‌و گه‌شتوگوزار ‌و محه‌مه‌د ئێلخانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ ‌و ئاسایش ‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی "یه‌ك"یان له‌ سنوورى شارى هه‌ولێر كرد.

لیژنه‌ی ناوخۆ له‌ سوید سه‌ردانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ سه‌لامه‌تیی هاتووچۆی گۆتنبێرگ ده‌كات

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی سوید، شاندی لیژنه‌ی ناوخۆ ‌و ئاسایش ‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی 2015/11/24 سه‌ردانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ سه‌لامه‌تیی هاتووچۆیان له‌ گۆتنبێرگ كرد، كه‌ 34 دامه‌زراوه‌ ‌و زانكۆی جیهانی تیایدا كار ده‌كه‌ن.

لیژنه‌ی ناوخۆ له‌ ستۆكهۆڵم له‌ په‌رله‌مانی سوید له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هاتووچۆی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌

له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ وڵاتی سوید، رۆژی 2015/11/19، لیژنه‌ی ناوخۆ ‌و ئاسایش ‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یوب عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و یاوه‌ریی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و بڕیارده‌ر ‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌خت له‌ په‌رله‌مانی سوید له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هاتووچۆی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی ناوخۆ به‌دواداچوون بۆ ژماره‌یه‌ك سكاڵاو داواكاری كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات

باس له‌به‌رنامه‌ و پلانی سه‌ردانی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان كرا بۆ وڵاتی سوید، كه‌ بریاره‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن، كه‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستی ئاشنابوون به‌سیستمی هاتووچۆی سوید

په‌رله‌مانى كوردستان داوا ده‌كات توركیا قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتووانى سنووره‌كان بكاته‌وه‌

له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ راگرتنى تۆپبارانكردنى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌، شاندێكی لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ى كۆمارى توركیا له‌شارى هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبۆوه‌.

له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
وه‌فدێكی لیژنه‌ی ناوخۆ سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی كرد كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌ بۆردوومان كراون

به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، وه‌فدیكی لیژنه‌ی ناوخۆ ‌و ئاسایش ‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ ببوون به‌ دوو تیم، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی قه‌زاكانی مێرگه‌سوور ‌و سۆران ‌و ره‌واندوز ‌و ئاكرێ ئامێدی ‌و زاخۆ-یان كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شدا پرۆژه‌ یاساى رێكخستنى خۆپێشاندان تاوتوێ كرا

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 23/6/2014 لیژنه‌كانی كاروبارى یاسایى و ناوخۆ ومافى مرۆڤ وكۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى

شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووری پارێزگای موسڵ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 12/06/2014 شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌بستی به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌بارودۆخی موسڵ و ئاماده‌كاریه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی

رۆژمێرى رووداوه‌كان