لیژنه‌ى كشتوكاڵ وئاژەڵداری و ئاودێرى وبەنداوەکان

لیژنه‌ی كشتوكاڵ چاودێریی پرۆسه‌ی دروونه‌وه‌ و چۆنیه‌تیی راده‌ستكردنی دانه‌وێڵه‌ و پشكنینی ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ى رۆژی 2016/5/30 لیژنه‌ی كشتوكاڵ ‌و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا بڕیاریدا ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش بكات به‌ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی پرۆسه‌ی دروونه‌وه‌ و راده‌ستكردنی دانه‌وێڵه‌ و چۆنه‌یتیی پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌ی و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی جووتیاران.

لێژنەی کشتوکاڵ تاووتوێی پلانی شەش مانگی بۆ کەرتی کشتوکاڵ دەکەن

بە مەبەستی تاووتوێکردنی کەرتى کشتوکاڵ و پلاندانان بۆ بەگەڕخستنی، سەعات ١٠ى بەیانیی ئەمڕۆ 2016/3/29 لیژنه‌ی كشتوكاڵ ‌و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوزیی کرد لە د.عه‌بدوڵا عه‌بدولحه‌مید وەزیری پێشووتری کشتوکاڵی عێراق و شاندێکی یاوەری.

داوا له‌ جووتیاران ده‌كرێت كه‌ سه‌مادی جۆری (DAP)نه‌كڕن

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/3/7، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی یه‌عقوب گۆرگیس یاقۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.

هاورده‌كردنی گه‌نم بۆ هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ كرا

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ هاورده‌كردنی گه‌نم له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ‌و رێگه‌گرتن لێی، سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2016/2/22، لیژنه‌ی كشتوكاڵ ‌و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، میوانداریی نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی ‌و كشتوكاڵی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان كرد.

لیژنه‌ی كشتوكاڵ داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات

لیژنه‌ی كشتوكاڵ ‌و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ راگه‌یاندراوێكدا داوای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابوورى ‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات.

لێژنەی کشتوکاڵ تاوتوێی پلانی شەش مانگی دەکەن بۆ کەرتی کشتوکاڵ

سەعات ١٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣١/١/٢٠١٦ بەمەبەستی تاوتوێکردنی کەرتى کشتووکاڵ و پلان دانان بۆ بەگەڕخستنی ئەوکەرتە، لێژنەی کشتوکاڵ بە ئامادەبوونی یەعقووب گۆرگیس سەرۆکی لێژنەو ئەندامانی لێژنەکە پێشوزییان لە د. عبدالاله عبدالحمید وەزیری پێشووتری کشتووکاڵی عێراق

لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ خاوه‌نی پڕۆژه‌كانی چاره‌سه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی شیر ‌و وه‌به‌رهێنانی ماسی كۆده‌بێته‌وه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/1/11، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆلی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازییان كرد له‌ به‌یار جه‌وهه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی شیر ‌و كاك عه‌بدلكه‌ریم خاوه‌ن پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ماسی.

به‌غدا به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم ده‌دات

ئه‌مڕۆ 2015/12/21، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا غه‌ریب پێنجوێنی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆ‌وه‌.

لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان

به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به‌ كاره‌كانی لیژنه‌كه‌، ئه‌مڕۆ 2015/12/6، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبۆوه‌.

بۆ به‌دواداچوونی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران لیژنه‌ی كشتوكاڵ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پاره‌ى گه‌نمی جووتیاران ‌و چه‌ند پرسێكی گرنگی تری تایبه‌ت به‌ كاره‌كانی لیژنه‌كه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/11/9 ، لیژنه‌ی كشتوكاڵ ‌و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی كشتوكاڵ به‌دواداچوون بۆ چه‌ند پرسێكی گرنگ ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ كاره‌كانی لیژنه‌كه‌یان، سەعات ١١ى پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2015/10/5، لێژنەی کشتوکاڵ ‌و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بە سه‌رۆكایه‌تیی غه‌ریب مسته‌فا جێگری سەرۆکى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئەندامانی لێژنەکە کۆبۆوە.

داوا ده‌كرێت رێگری له‌ هاورده‌كردنی به‌رووبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان بگیرێت

به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردن ‌و به‌دواداچوونی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ به‌رووبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان ‌و كێشه‌ ‌و كه‌موكوڕییه‌كانی شێوازی وه‌رگرتنی گه‌نم ‌و جۆ له‌ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 2015/7/27، وه‌فدێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداریان كرد.

بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران
لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى كۆبۆوه‌

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه‌ له‌ جووتیارانی هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى له‌ پرۆسه‌كه‌دا هه‌یه‌، ڕۆژی 2015/6/15، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى و ئاژه‌ڵدارى و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ساماڵ سه‌ردار وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبۆوه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ