لیژنه‌ى کاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى و مندال و خێزان

وه‌فدی بانكی نێوده‌وڵه‌تی قۆناغی یه‌كه‌می چاكسازی له‌ لیستی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیدا روون ده‌كاته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ سیسته‌می مووچه‌ی چاودێریی خێزانی و كه‌مئه‌ندامان و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، سه‌عات 10:30ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/11/16 لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ‌و منداڵ ‌و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆوه‌، كه‌ پێكهاتبوو له‌ غه‌سان خۆجه‌ گه‌وره‌ لێپرسراوی پرۆگرامی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌مزی نیمان شاره‌زا له‌ پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیی رێكخراوه‌كه‌.

لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كێشه‌ى دایكانى جیابووه‌وه‌ بۆ بینینى منداڵه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات

دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵێك له‌ دایكانى جیابووه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى یاسای هه‌مواركراوى ژماره‌ ( 6 ، ساڵى 2015)و كێشه‌ى بینینى منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ ‌و خێزان له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌.

لیژنه‌ى كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و دایك و باوكانه‌ كۆبۆوه‌ كه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و به‌دواداچوونى بڕگه‌یه‌ك له‌ یاسای بارى كه‌سێتیى ساڵى 1959ى هه‌مواركراو، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى شیلان جه‌عفه‌ر جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و دایك و باوكانه‌ى كه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه‌ كۆبۆوه‌.

كۆبوونه‌وه‌كان بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندوقی چاودێری و هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی درێژه‌یان هه‌یه‌

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندوقی چاودێری و هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/12/9، لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان له‌ شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد.

راپۆرتى پڕۆژه‌ یاسای هاریكارى و دڵنیایی و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه‌ به‌ راپۆرتی ئاماده‌كراوی لیژنه‌كه‌ ‌و نووسینی راپۆرتی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسای هاریكارى و دڵنیایی و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، سه‌عات 10ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2015/12/2 لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى منداڵ ‌و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ و خێزان یاداشتێك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى رێگریكردن له‌ به‌شداریكردنى منداڵان له‌ گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانه‌كاندا، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانه‌وه‌ یاداشتێك ئاراسته‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.

كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاودێری و هاریكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامه‌

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاودێری و هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مڕۆ 2015/9/20، لیژنه‌ى كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،كۆبۆوه‌.

كێشه‌و گرفتى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانى ده‌رچووى زانكۆ ‌و په‌یمانگاكان گه‌یه‌ندرایه‌ په‌رله‌مان

به‌ مه‌به‌ستى گه‌یاندنی كێشه‌ و گرفته‌كانى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان و پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاساكانى كار و چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تى، سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ 2015/9/8، لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ‌و منداڵ ‌و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،كۆبۆوه‌.

پڕۆژه‌ یاسای ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى تاووتوێ ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگیى زیاتر و تاووتوێكردنى پڕۆژه‌ یاسای ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، ڕۆژی 2015/8/11، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ ‌و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازییان له‌ عارف حیتۆ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كارو ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێم كرد.

لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاودێریی هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌ ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت و وه‌رگرتنی سه‌رنج و پێشنیازی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاودێریی هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆژی 2015/8/5 لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ وخێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ڕۆزه‌ عه‌بدوڵا شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ولێر و سه‌باح ئه‌نوه‌ر راوێژكاری وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبۆوه‌.

لانه‌یه‌ك بۆ بێ نه‌وایان دروست ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان، رۆژی 2015/7/23، وه‌فدێكی لیژنه‌ی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی ‌و منداڵ ‌و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد ‌و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د قادر هاودیانی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

پڕۆژه‌ یاسای چاودێریی هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی تاووتۆێ كرا

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیدا ‌و به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاودێریی هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 2015/7/22، لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی گه‌شه‌ دارا سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی و راوێژكاری لیژنه‌كه‌، كۆبۆوه‌.

پڕۆژه‌ یاسای ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاماده‌ ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌باره‌یه‌وه، تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ و خێزان به‌رده‌وامه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ 2015/7/7، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى گه‌شه‌ دارا سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه‌ و نوێنه‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.

پڕۆژه‌یه‌ یاساییه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاماده‌ ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستى رێكخستن و ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ 2015/6/30، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان له‌ نه‌رمین ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌رى گشتیى دیوانى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پارێزگاریى خێزان له‌ناو دیوانى وه‌زاره‌ت كرد.

لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌خولی پێشووی په‌رله‌مان په‌سند نه‌كراون

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ 30/6/2014 لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان-ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامی كاری داهاتوو

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ