لیژنه‌ى کاروباری ته‌ندروستى و ژینگه‌

هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی به‌رده‌وامن

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی ‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ده‌ربازبوون لێی، ڕۆژی 2016/2/2، شاندێكی رێكخراوی ۆرلد ڤیژن ئینته‌رناشیوناڵ-ی ئه‌مریكایی كه‌ پێكهاتبوو له‌ مارك سمیس ‌و وین فلاتن ‌و شیوارد فیلیپس، سه‌ردانی لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر-یان كرد له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ‌و له‌لایه‌ن ماجد بازرگان سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ‌و محه‌مه‌د ئێلخانی ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

دوو وه‌زیر بانگهێشتى لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان ده‌كرێن

به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیى كۆلێرا، سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2015/10/5، لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى زوڵفا مه‌حمود سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، كۆبۆوه‌.

په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ و گرفته‌ ته‌ندروستییه‌كانى ناحیه‌ى هه‌ریر ده‌كات

دواى گه‌یشتنى چه‌ندین سكاڵا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌، سه‌باره‌ت به‌ بوونى كێشه‌ و گرفتى ته‌ندروستى له‌ ناحیه‌ى هه‌ریر، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/9/15، شاندێكی لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى هه‌ریرــ یان كرد.

په‌رله‌مان داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات هاوكاریى شۆڕشى سپى بكه‌ن

لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، هاوكارى و پاڵپشتى خۆى بۆ رێكخراوى سروشتى كوردستان ده‌رده‌بڕێ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌تى شۆڕشى سپى بۆ پارێزگاریكردن له‌ ژینگه‌ى كوردستان.

په‌رله‌مان ئه‌نجامى لیژنه‌كه‌ى كه‌یسى گیانله‌ده‌ستدانی (شادان ئیبراهیم)ى راگه‌یاند

به‌ مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی (شادان ئیبراهیم) كه‌ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی هه‌ولێر گیانی له‌ ده‌ستدا، ئه‌مڕۆ 2015/9/7، لیژنه‌ى كاروباری ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى زوڵفا مه‌حمود سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مان له‌ كه‌مته‌رخه‌میى نه‌شته‌رگه‌یه‌ك ده‌كۆڵێته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون ‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ رووداوی بوونی كه‌مته‌رخه‌می له‌ كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشێك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2015/8/5، وه‌فدێكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی ‌و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ زوڵفا مه‌حمود سه‌رۆكى لیژنه‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه‌، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فێركاریى هه‌ولێر-یان كرد.

به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ و گرفته‌ ته‌ندروستییه‌كانى ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ‌و بتوێن ده‌كرێت

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانیدا به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سكاڵا ‌و گله‌ییه‌كانی هاووڵاتیان ‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانی سنوورى پشده‌ر ‌و بتوێن، وه‌فدێكی لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ سه‌ردانێكى مه‌یدانیدا ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و وه‌ك یه‌كه‌م وێستگه‌ش نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى چوارقوڕنه‌-یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ده‌ڤه‌رى پشده‌ر و بتوێن ده‌كۆڵیته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سكاڵا ‌و گله‌ییه‌كانی هاووڵاتیان ‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانی سنوورى پشده‌ر ‌و بتوێن، رۆژی 2015/7/27، وه‌فدێكی لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ سه‌ردانێكى مه‌یدانیدا نه‌خۆشخانه‌ى گشتیی حاجیاوا-یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌غدا به‌ بڕى زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن و (600) ملیۆن دینار پاره‌ى ده‌رمانى هه‌رێم قه‌رزاره‌

به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ‌و كێشه‌ و گرفته‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبۆوه‌.

گه‌نده‌ڵییه‌ ته‌ندروستییه‌كانى گرتووخانه‌ى چه‌مچه‌ماڵى فیدڕاڵى گه‌یشته‌ دادگا

دواى ئه‌وه‌ى له‌ كۆتایی ساڵى رابردوو به‌هۆى بوونى چه‌ندین گه‌نده‌ڵى و كه‌موكوڕى له‌ ته‌ندروستیى گرتووخانه‌ى چه‌مچه‌ماڵى فیدڕاڵى لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ندین به‌دواداچوونى كرد، بۆ گه‌یشتن به‌ دوایین ئه‌نجامه‌كانى به‌دواداچوونه‌كان له‌ سه‌ردانێكى مه‌یدانیدا سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/7/8، وه‌فدێكی لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ زوڵفا مه‌حمود سه‌رۆكى لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، جارێكى تر قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ-یان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاى سۆران ده‌گه‌یه‌نرێته‌ په‌رله‌مان

به‌ مه‌به‌ستی گوێگرتن له‌ كێشه‌ و كه‌موكوڕیى ته‌ندروستى و داواكاریییه‌كانی هاووڵاتییانی قه‌زاكه‌، لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌ ته‌ندروستى و ژینگه‌ییه‌كانى قه‌زاى سۆران كۆبۆوه‌.

كێشه‌و چاره‌سه‌ره‌ ته‌ندروستییه‌كان خرانه‌ به‌ر باس

به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی كێشه‌و گرفت و چاره‌سه‌ره‌ ته‌ندروستییه‌كان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2015/6/21، زولفا مه‌حمود سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی راوێژكارى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ رێكخراوى (ژیان)ى ته‌ندروستى كۆبۆوه‌.

له‌ ئه‌نكه‌ره‌ لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى توركیا كۆبۆوه‌

به‌ مه‌به‌ستى سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی چاكسازیكردن له‌ كه‌رتى ته‌ندروستى و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پڕۆژه‌ یاساكانى جیاكردنه‌وه‌ى كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بیمه‌ى ته‌ندروستى، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 9/6/2015، وه‌فدێكى لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، گه‌یشتنه‌ شارى ئه‌نكه‌ره‌ى وڵاتى توركیا و له‌وێ له‌لایه‌ن بریكار و ژماره‌یه‌ك له‌پسپۆڕانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى ئه‌و وڵاته‌ پێشوازییان لێكرا.

به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ ‌و كه‌موكوڕییه‌كانی مه‌رزی كێلێ ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون ‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌ و كه‌مووڕییه‌كانی ئه‌و سنووره‌، رۆژى 2015/6/7، شاندێكى لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی ‌و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌رۆك ‌و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌ردانى مه‌رزى كێلێ-ی سه‌ر به‌قه‌زاى قه‌ڵادزێ-یان كرد.

وه‌فدێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مان نه‌خۆشخانه‌كانی سۆران به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 16/07/2014 وه‌فدێكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون

12

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ