لیژنه‌ى بازرگانی و پاراستنى مافەکانی به‌كاربه‌ر

پرسی ئالوگۆڕی بازرگانی و چۆنیه‌تیی ناردن و هاورده‌كردنی كاڵا ‌و شتومه‌ك تاووتوێ كرا

به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به‌كاروباری لیژنه‌كه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/5/16، لیژنه‌ی بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی ماجد عوسمان بازرگان سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌ولێر و كوردستانى _ بولگارى كۆبۆوه‌

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى چه‌ند پرسێكی گرنگ و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان، ئه‌مڕۆ2016/4/4 ، لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنى مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان كرد له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ركه‌وت جه‌مال ئه‌ندامى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی هه‌ولێر و ماجد حه‌مید سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى كوردستانى _ بولگارى و دلێر سه‌یفه‌دین ئه‌ندامى ژووره‌كه‌.

شاندێكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانی پارێزگاى دهۆك ده‌كات

رۆژى سێشه‌ممه‌ 2016/3/15، شاندێكى په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ ماجد عوسمان بازرگان سه‌رۆكى لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و محه‌مه‌د ئیلخانى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ ‌و ى ناوبراو كه‌مال یه‌ڵدا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ی ئاسه‌وار ‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ ‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك-ی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكى لیژنه‌كان پێشوازیى لێكرا.

لیژنەی بازرگانی و پاراستنی مافەكانی بەكاربەر داوا لەحكومەت دەكات بڕیاری ژمارە 9 ی پەرلەمان جێبەجێ بكرێت

لە بەشێكی بەیاننامەكەدا لیژنەی بازرگانی و پاراستنی مافەكانی بەكاربەر داوایكرد هەرچی زووە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان ژمارە ( 9 ) ی ساڵی 2010 ی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسایی ژمارە ( 1 ) ی ساڵی 3010 عێراقی فیدڕاڵ تایبەت بەپاراستنی مافەكانی بەكاربەر كارا بكات

لیژنه‌ی بازرگانی به‌دواداچوون بۆ پرسی دابه‌زاندنی نرخی شتومه‌ك ‌و كرێی خانوو ‌و باڵه‌خانه‌ ‌و نۆڕینگه‌ ‌و خوێندن ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی هه‌ماهه‌نگیكردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ بواری بازرگانی له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی 2016/2/15، لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ماجد عوسمان سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونی د.عه‌بدوڵا جاسم ‌و محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ‌و هێڤا حاجی میرخان ‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ ‌و راوێژكاری لیژنه‌كه‌، كۆبۆوه‌.

هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی به‌رده‌وامن

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی ‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ده‌ربازبوون لێی، ڕۆژی 2016/2/2، شاندێكی رێكخراوی ۆرلد ڤیژن ئینته‌رناشیوناڵ-ی ئه‌مریكایی كه‌ پێكهاتبوو له‌ مارك سمیس ‌و وین فلاتن ‌و شیوارد فیلیپس، سه‌ردانی لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر-یان كرد له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ‌و له‌لایه‌ن ماجد بازرگان سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ‌و محه‌مه‌د ئێلخانی ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ كۆی 23500 كۆمپانیا كه‌ له‌ هه‌رێم هه‌ن ته‌نیا 14000 كۆمپانیا باج ده‌ده‌ن

له‌ درێژه‌ی كار ‌و چالاكییه‌كانیدا ‌و به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون ‌و چاودێریكردنی چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی داهاته‌كان، به‌ تایبه‌ت داهاتی باجی كۆمپانیاكان ‌و پابه‌ندبوونى بازرگانان به‌ دانی باجى ساڵانه‌ ‌و چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ سیسته‌م ‌و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ بازرگانان، ڕۆژی 2016/1/24، شاندێكی لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی باجه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد. ‌

به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌
تۆماركردنی كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2013 به‌ رێژه‌ی 39% كه‌می كردووه‌

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی ئابوورى ‌و جموجۆڵی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مڕۆ 2016/1/20، شاندێكی لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی شارى هه‌ولێًر-یان كرد.

چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به‌ بواری بازرگانی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى هه‌ندێ پرسى په‌یوه‌ست به‌ بواری بازرگانی ‌و جموجۆڵی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مڕۆ 2015/12/22، لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانان كرد.

پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر ‌و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی به‌كاربه‌ر ئاماده‌ ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕیاری ژماره‌ (9)ی ساڵی 2010ی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ری فیدرال، ژماره‌ (1)ی ساڵی 2010، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/11/24، لیژنه‌ی بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌.

ره‌وشی ئاواره‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

ره‌وشی ئاواره‌كان ‌و چۆنیه‌تیی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر پێیان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، ئه‌مه‌ش له‌ میانی پێشوازیكردن له‌ شاندێكی رێكخراوی ۆرلد ڤیژن ئینترناشیۆناڵ كه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو، له‌لایه‌ن ماجد بازرگان سه‌رۆكى لیژنه‌ی بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌مال یه‌ڵدا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شت و گوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان.

لیژنه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى بازرگانیى كوردستانیى_ بولگارى كۆبۆوه‌

به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كار و چالاكییه‌كانیان، ئه‌مڕۆ 2015/11/11 شاندێكى لیژنه‌ى بازرگانى و پارستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌ماتنی كوردستان، سه‌ردانى سه‌نته‌رى بازرگانیى كوردستانیى ¬_ بولگاریا-یان كرد.

لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنى مافى به‌كاربه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى رێكخستنى پسووله‌ى خۆراكى هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى چاودێریكردن و وه‌رگرتنى زانیارى له‌سه‌ر ره‌وشى په‌نابه‌ران له‌ شار و شارۆچكه‌كانى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر و چۆنیه‌تیى دابه‌شكردنى به‌شه‌ خۆراكى مانگانه‌ به‌سه‌ر خێزانه‌ ئاواره‌كاندا، ئه‌مڕۆ 2015/11/11 شاندێكى لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنى مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى رێكخستنى پسووله‌ى خۆراك-یان كرد له‌ شارى هه‌ولێر.

كارنه‌كردن به‌ یاسای پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر په‌رله‌مان ‌و حكومه‌ت كۆده‌كاته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پرسى یاسای مافه‌كانى به‌كاربه‌ر له‌ هه‌رێمى كوردستان و فرۆشتنى جۆره‌ها خۆراك و ئاوى مۆڵه‌ت پێنه‌دراو له‌ بازاڕه‌كان و چه‌ند ته‌وه‌رێكى تر، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/11/10، لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.

په‌رله‌مان داوای جێبه‌جێكردنی یاسای پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی وه‌ڵامى چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسای سه‌لامه‌تیى خۆراك كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان و بازرگانى و پیشه‌سازى و كشتوكاڵ و ته‌ندروستی كرابوو، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/9/7، لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبۆوه‌.

په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتى كۆمپانیاكانى مۆبایلى كرد

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى زیادكردنى نرخى كارتى مۆبایل و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك، ئه‌مڕۆ 2015/8/4، لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان كرد له‌ ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێم و پاشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كۆمپانیاكانى مۆبایلى ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆم و زین و نوێنه‌رى ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كۆبۆوه‌.

سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ مافی به‌كاربه‌ر ‌و سیسته‌می كوالیتى كۆنترۆل به‌ڕێوه‌چوو

دواى به‌دواداچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ سیسته‌می كوالیتی كۆنترۆل، لیژنه‌ی بازرگانی ‌و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر مافی به‌كاربه‌ر ‌و سیسته‌می كوالیتی كۆنتڕۆل له‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی ده‌كرێت

لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ره‌وشی كاره‌با له‌ وه‌رزی گه‌رمادا و گۆڕانكارییه‌كانی له‌ خشته‌ی پێدانی كاره‌با به‌ هاووڵاتییان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای پارێزگای هه‌ولێر و به‌رپرسی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبۆوه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ