لیژنه‌ى داكۆكى كردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت

به‌سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لەگەڵ کونسوڵى وڵاتان کۆبۆوە

ئەمڕۆ سێشەممە 6/3/ 2018، بە سه‌رپه‌رشتیی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و خاتوو بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمان، لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لە پەرلەمانى کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی فه‌لاح مسته‌فا، (زياتر...)

تاووتوێى هه‌موارى پڕۆژه‌ یاساى بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ كرا

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى هه‌موارى پڕۆژه‌ یاسای بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ، سه‌عات 10ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ 2018/3/4، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ئێڤار ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و (زياتر...)

لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لەگەڵ شاندێكی رێکخراوى یۆنامى کۆبۆوە

لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت، لەگەڵ شاندێكی رێکخراوى یۆنامى گفتوگۆ لەسەر یاسای توندوتیژیى خێزانى ژمارە 8ى ساڵى 2011 ده‌كه‌ن. ئەمڕۆ سێشەممە 20/2/2018، لیژنه‌ى داکۆکیكردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لە پەرلەمانى کوردستان، بە سه‌رپه‌رشتیی ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆکى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەرو (زياتر...)

لیژنه‌ى ئافره‌تان تاووتوێى ره‌وشى ئافره‌تان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و دانانى میكانیزمێك بۆ كه‌مكرنه‌وه‌ى توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2018/1/29، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى ئێڤار ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی (زياتر...)

لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت و رێكخراوێكى ئه‌لمانى كۆبوونه‌وه‌

سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 7/1/2018، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی ئێڤار ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، له‌گه‌ڵ رێكخراوى پردى ئاسمانیى ئه‌لمَانى عێراقى كۆبۆوه‌.

شاندێكی لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى كۆبۆوه‌

دواى سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كه‌یان بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان و قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و بینینى به‌رپرسانى ئیداریى ناوچه‌كه‌ و خه‌ڵكى ئاواره‌ى دووزخورماتوو كه‌ له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان نیشته‌جێن، شاندی لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/12/2017 ، سه‌ردانى د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى-یان كرد بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان و پێداویستیى ژنانى دووزخوورماتوو كه‌ له‌ گه‌رمیان نیشته‌جێن.

لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت راپۆرتێك له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌رامبه‌ر به‌ ژنانى دووزخوورماتوو ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنى راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییانه‌ى كه‌ هێزه‌كانی سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى به‌رامبه‌ر به‌ به‌شێك له‌ ژنانی دووزخوورماتوو ئه‌نجامیان داون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10/12/2017، شاندێكى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو (زياتر...)

سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی زیاتری ژنان له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 4/12/2017، له‌هۆڵی په‌ناگیری له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ژێر چاودێریی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و (زياتر...)

گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى ئافره‌تانى كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تاووتوێكردنى پڕۆژه‌ یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و پڕۆژه‌ هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى خێزانى له‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌عات (9:30)ى سه‌ر له‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/12/2017، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیى ئێڤار ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كات

بە مەبەستى هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان پەڕلەمانى کوردستان و دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێكی لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت لە پەڕلەمانى کوردستان کە پێکهاتبوو لە ئیڤار ئیبراهیم، سەرۆکى لێژنە و کەژاڵ هادى، جێگرى سەرۆکى لێژنە و حەیات مەجید، بڕیاردەرى لیژنە و ڤیان عباس، ئەندامى لیژنەكه‌، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هه‌رێمی كوردستانیان کردو لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازییان لێکرا.

سیمینارێك بۆ رێزلێنان له‌ ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 3/12/2017 به‌ ئاماده‌بوونى دكتۆر جه‌عفه‌ر ئێمنیكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سكرتێرى په‌رله‌مان و ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و كورده‌ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیی دژ به‌ژنان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان سیمینارێك بۆ رێزلێنان له‌كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ڕێوه‌چوو.

پرسى ژنان و كچانى ئێزدى تاووتوێ كرا

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ جێگرى كونسوڵى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پرسی ژنان و كچانی ئێزدییان تاووتوێ كرد.

سێ لیژنه‌ی په‌رله‌مانی له‌ سكاڵای رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كۆڵنه‌وه‌

سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/8/2 نوێنه‌رانی هه‌رسێ لیژنه‌ی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی رێكخراوی یه‌زدای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگاریكردن له‌مافی ئێزدییه‌كان كرد.

لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ شاندێكی ده‌سته‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئافره‌تان كۆبۆوه‌

به ‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى رۆڵى ئافره‌تان و هاریكاریكردن و رێگریگردن له‌پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ریان، سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2016/1/14، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ هێبه‌ قه‌سه‌س به‌رپرسى یه‌كه‌مى ده‌سته‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئافره‌تان و په‌خشان كاكه‌وه‌یس به‌رپرسى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى ده‌سته‌كه‌ كۆبۆوه‌.

شاندێكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى كۆنسوڵى گشتیى ئیمارات ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى پیرۆزباییكردن به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیمارات له‌لایه‌ن خانمێكه‌وه‌ ‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ‌و كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ 2015/12/21 شاندێكی په‌رله‌مانى كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌ كه‌ژاڵ هادی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت و ڤیان عه‌باس جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ‌و كاروباری ره‌وه‌ندی كوردستانی ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌، سه‌ردانى كۆنسوڵخانه‌ى وڵاتى ئیمارات-یان له‌ شارى هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن شێخ راشد مه‌نسورى پێشوازییان لێكرا.

كۆبوونه‌وه‌كان بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندوقی چاودێری و هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی درێژه‌یان هه‌یه‌

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندوقی چاودێری و هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/12/9، لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان له‌ شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد.

به‌یاننامه‌ى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌بۆنه‌ى 25ى نۆڤه‌مبه‌ره‌وه‌ (رۆژى جیهانیى توندوتیژى دژ به‌ ژنان )

به‌بۆنه‌ى 25ى نۆڤه‌مبه‌ره‌وه‌، (رۆژى جیهانیى توندوتیژى دژ به‌ ژنان )، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كوشتنى ئافره‌ته‌كه‌ى سلێمانى پێكهێنرا

دواى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا، ئافره‌تێك له‌ پاركى دایك له‌ شارى سلێمانى كوژرا، سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2015/10/4، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی ئافره‌تان داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی سووكایه‌تی به‌ ژنان ده‌كه‌ن لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت

لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا ده‌كات لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ په‌نا بۆ ناوزڕاندن ‌و سووكایه‌تیكردن ‌و په‌لاماردانی ژیانی تایبه‌تیی ژنانی كورد ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:

تاووتوێى هه‌موارى یاسای توندوتیژیى خێزانى ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زیاتری هه‌موارى یاسای توندوتیژیى خێزانى ‌و سوود وه‌رگرتن لێی، یۆنامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌داته‌ په‌رله‌مانى كوردستان، رۆژی 2015/8/11، كه‌ژاڵ هادى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ هێلین هێرس نوێنه‌رى یۆنامى كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت به‌شدارى له‌ كۆنفڕانسى تواناسازیى ژنان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاسه‌وارى تیرۆر ده‌كات

له‌ ساڵیادى جینۆسایدى ناوچه‌ى شنگال و به‌ مه‌به‌ستى خستنه‌گه‌ڕى رۆڵ و تواناكانى ژنان له‌ چاره‌سه‌ركردنى ئاسه‌وارى تیرۆر، ئه‌مڕۆ 2015/8/3، ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی لیژنه‌كه‌، به‌شداریى له‌ كۆنفڕانسى تواناسازیى ژنان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاسه‌وارى تیرۆر كرد، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى خانمان رێكخرابوو.

نزیكه‌ى 1000 ژن و كچى ئێزدى له‌ ده‌ستى داعش رزگاریان بووه‌
وه‌زاره‌تى كارى عێراق مووچه‌یان بۆ ده‌بڕێته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى جه‌سته‌یى و ده‌روونیى ئه‌و ژن و كچه‌ ئێزدییانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ست گرووپى تیرۆریستیى داعش رزگاریان بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخى ئاواره‌كان، ڕۆژی 2015/7/26، وه‌فدێكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و یاوه‌ریی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، سه‌ردانى پارێزگاى دهۆك-یان كرد.

په‌رله‌مان ئاماده‌كارى بۆ به‌شداریكردن له‌ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى چۆنیه‌تیى به‌شداریكردن له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ 30/6/2015، لیژنه‌كانی مافى مرۆڤ و كاروباری كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئێڤار ئیبراهیم ‌و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانى هه‌ر سێ لیژنه‌كه‌، له‌گه‌ڵ هۆگر چه‌تۆ چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نحامدا.

له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مان
مووچه‌ بۆ ژنان و منداڵه‌ ئێزدییه‌ رزگاربووه‌كانی ده‌ستی داعش ده‌بڕدرێته‌وه‌

دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانى شارى به‌غدا-یان كرد ‌و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كۆبوونه‌وه‌ ‌و كێشه‌ و گرفت و بارودۆخى ژیانى ژنان و منداڵانى ئێزدی-یان به‌ هاوبه‌شى گه‌یانده‌ وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكومه‌تی عیراق ‌و ئه‌وه‌ بوو دواجار بڕیارى بڕینه‌وه‌ى مووچه‌یان بۆ درا.

په‌رله‌مانتاره‌ ئافره‌ته‌كانى په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه‌

بۆ ئاماده‌كردنى ره‌شنووسێك سه‌باره‌ت به‌و ماددانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ستووردا په‌یوه‌ستن به‌ پرسى ئافره‌تان ‌و پرسی بڕینه‌وه‌ی مووچه‌ بۆ ژنان و كچانى ئێزدى ئه‌وانه‌ی كه‌ ئازاد كراون یاخود گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ به‌یانى په‌رله‌مانتاره‌ ئافره‌ته‌كان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاجیاكانى ناو په‌رله‌مان كۆببنه‌وه‌.

12

رۆژمێرى رووداوه‌كان