لیژنه‌ى پەیوەندیەکان و کاروباری و ره‌وه‌ندى كوردستانی

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبۆوه‌

له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 16/1/2018، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتیی زانا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ (زياتر...)

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری ڕه‌وه‌ندی كوردستانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/1/2018، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی زانا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانى لیژنه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

شاندێكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى كۆنسوڵى گشتیى ئیمارات ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى پیرۆزباییكردن به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیمارات له‌لایه‌ن خانمێكه‌وه‌ ‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ‌و كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ 2015/12/21 شاندێكی په‌رله‌مانى كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌ كه‌ژاڵ هادی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت و ڤیان عه‌باس جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ‌و كاروباری ره‌وه‌ندی كوردستانی ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌، سه‌ردانى كۆنسوڵخانه‌ى وڵاتى ئیمارات-یان له‌ شارى هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن شێخ راشد مه‌نسورى پێشوازییان لێكرا.

په‌رله‌مان و نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێم له‌ نه‌مسا له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه‌ كوردانه‌ى كه‌ له‌ سنوورى ئه‌و وڵاته‌ خنكان كۆده‌بنه‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوونى زیاتر له‌ هۆكارى خنكانى ئه‌و 29 گه‌نجه‌ كورده‌ى كه‌ له‌ وڵاتى نه‌مسا له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا خنكان ‌و گیانیان له‌ ده‌ستدا كه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ كۆچیان كردبوو بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌رنده‌ران، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌كانیان، ئه‌مڕۆ 2015/10/20، هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ‌و كاروباری ره‌وه‌ندی كوردستانی ‌و لیژنه‌ی وه‌رزش ‌و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ مسته‌فا گۆران نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ وڵاتى نه‌مسا كۆبوونه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كۆچى گه‌نجان داواى روونكردنه‌وه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت كرا

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى كۆچى به‌ لێشاوی گه‌نجان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و وڵاتانى خۆرئاوا، شاندێكی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروبارى ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان-یان كرد ‌و له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌كه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789