لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وەبەرهێنان

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكرد بۆ نووسینی راپۆرت له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 09/01/2018 ، لیژنه‌ی كاروبارى دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی سێ پڕۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌چاكسازییه‌ داراییه‌كان كۆۆوه‌.

لیژنه‌ی دارایی و ئابووری چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به‌ كاروبارى لیژنه‌كه‌ تاووتوێ ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 7/12/2017، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو زۆربه‌ى ئه‌ندامانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆی ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌رله‌مان و حكومه‌ت تاووتوێی ره‌شنووسی بودجه‌ى 2018ى عێراق ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14/11/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاله‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ دكتۆر ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ڕابه‌ر صدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى دارایی گفنوگۆى له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ كرد

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سیسته‌مى پاشكه‌وتى مووچه‌و چۆنیه‌تیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى، كاتژمێر 10ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیى د.عیزت سابیر، سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

وه‌زیرى دارایى له‌ په‌رله‌مان رۆژى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى راگه‌یاند

له‌گه‌ڵ قووڵتربوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى هه‌رێم و دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و داواكردنى روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داهاته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2015/10/7، به‌ ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سكرتێرى په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایى و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و كاروباری ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێم و د.ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی بۆ وه‌فدی یۆنامی: "شه‌فافیه‌ت له‌ كه‌رتی نه‌وت و داهاته‌كان ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك بخرێت"

به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی قه‌یرانی ئابووریی هه‌رێم، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/10/6، د.عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری ‌و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌رپرسی به‌شی سیاسیی رێكخراوی یۆنامی كرد.

كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ی دارایی بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكانی تایبه‌ت به‌ هه‌واركردنه‌وه‌ی مووچه‌ به‌رده‌وامه‌

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكانی تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مووچه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/10/5، لیژنه‌ی دارایی ‌و كاروباری ئابووری ‌و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی دارایی ده‌ستیكرد به‌ نووسینی راپۆرت له‌سه‌ر چاكسازیكردن له‌سیستمی مووچه‌دا

به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی چاكسازیكردن له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی پله‌ تایبه‌ت و باڵاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/9/15، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌.

بڕیاره‌ مووچه‌ی پله‌ تایبه‌ته‌كان تا ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ رێژه‌یه‌كی باش كه‌مبكرێته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی چاكسازیكردن له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ ‌و ده‌رماڵه‌ی پله‌ تایبه‌ت ‌و باڵاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/9/14، لیژنه‌ی دارایی ‌و كاروباری ئابووری ‌و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،كۆبۆوه‌.

په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان كۆبوونه‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى كۆمه‌ڵێك پرس و چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی و سووته‌مه‌نى، ئه‌مڕۆ 2015/6/30، هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایی و كاروباری ئابووری ‌و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ى پیشه‌سازى وه‌زه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵى ماده‌ى 140 له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و ستافى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ بریكار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆبۆوه‌.

هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و پێشمه‌رگه‌ راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای تاقانه‌كانی جینۆساید ئاماده‌ ده‌كه‌ن

به‌پێی پڕۆژه‌ یاسای تاقانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان، داواكراوه‌ خزمه‌تی زیاتری تاقانه‌كانی جینۆساید بكرێت له‌ رێگه‌ی دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و قه‌رز و پشتگیریی دارایی بۆ باشتركردنی بژێویی ژیانیان، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جۆرێك له‌ حه‌سانه‌ و رێزگرتنیان له‌ داموده‌زگا حكومییه‌كان.

12

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789