لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان و نرخی كرێی خوێندن له‌ زانكۆ تایبه‌ته‌كان تاووتوێ ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسی خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان ‌و نرخی كرێی خوێندن له‌ زانكۆ تایبه‌ته‌كان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ2016/4/26 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.ئیبراهیم سمۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی و ڕاویژكارانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆلی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.

داوا ده‌كرێت پرۆسه‌ی وه‌رگرتن ‌و گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له‌ زانكۆ ‌و په‌یماگاكان تا رۆژی یه‌كشه‌مه‌ درێژبكرێته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ ‌و كه‌موكوڕییه‌كانی وه‌رگرتنی ناوه‌ندی و زانكۆلاین، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/1/11، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئارام ئیبراهیم قه‌نبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوندیی وه‌رگرتن ‌و د.محه‌مه‌د صابر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ‌و باپیر به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ‌و له‌تیف عوسمان حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی ‌و جه‌لال هه‌مزه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رپه‌رشتیكردن، كۆبۆوه‌.

راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ ‌و خوێندنی باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ ‌و داواكارییه‌كانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ ‌و خوێندنی باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا پشتگیریی خۆی بۆ هه‌موو جۆره‌ خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نییانه‌ راگه‌یاند، به‌‌و مه‌رجه‌ى كه‌ ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ كاری تێكده‌رانه‌ نه‌گۆڕدرێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی په‌روه‌رده‌ ‌و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون ‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی په‌روه‌رده‌ ‌و خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌و كێشه‌ ‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن ‌و تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تری تایبه‌ت به‌ كاره‌كانی لیژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/11/16، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ د.پشتیوان صادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌.

داوا ده‌كرێت كێشه‌ یاسایی ‌و دارایی ‌و كارگێڕییه‌كانی زانكۆی كوردستان یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرفته‌ یاسایی ‌و دارایی ‌و كارگێڕییه‌كانی زانكۆی كوردستان ‌و كێشه‌ی ئه‌و خوێندنگه‌ ئاینییانه‌ی كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف-ه‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ڕۆژی 2015/11/9 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ د.نازناز محه‌مه‌د راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری په‌روه‌رده‌ ‌و خوێندنی باڵا ‌و مامۆستا باپیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای په‌روه‌رده‌ و خوێندن ئاماده‌ ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ وه‌زری نوێی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌عات 1ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/9/7، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د.ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان ‌و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ خولی گرێدانی پایزه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ و گرفته‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات

بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ ‌و كه‌موكوڕی ‌و داواكارییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، شاندێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ ‌و خوێندنی باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ جیا سه‌ردانی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كانیان كرد.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ