لیژنه‌ى ئاسەواروخزمەتگوزاریەکانی شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ وگەیاندن و گه‌شت وگوزار

لیژنه‌ی شاره‌وانی به‌دواداچوون بۆ سكاڵای ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییانی حاجی ئاوا ده‌كات

دواى ئه‌وه‌ى له‌ 2016/5/12 ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییانى شارۆچكه‌ى حاجى ئاوا سه‌ردانى لیزنه‌ى ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزاریان كرد له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووى سكاڵا و گرفته‌كانیان له‌ شاروچكه‌كه‌دا.

شاندێكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانی پارێزگاى دهۆك ده‌كات

رۆژى سێشه‌ممه‌ 2016/3/15، شاندێكى په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ ماجد عوسمان بازرگان سه‌رۆكى لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و محه‌مه‌د ئیلخانى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ ‌و ى ناوبراو كه‌مال یه‌ڵدا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ی ئاسه‌وار ‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ ‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك-ی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكى لیژنه‌كان پێشوازیى لێكرا.

په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی دانیشتووی شاری هه‌ولێر ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ سكاڵای ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ سه‌رپێچییه‌كانی كۆمپانیای (الشرق الآوسط)، ، ڕۆژی 2016/2/8، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ ماجد بازرگان ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسه‌وار ‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی ‌و گه‌شتوگوزار ‌و محه‌مه‌د ئێلخانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ ‌و ئاسایش ‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی "یه‌ك"یان له‌ سنوورى شارى هه‌ولێر كرد.

هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی به‌رده‌وامن

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی ‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ده‌ربازبوون لێی، ڕۆژی 2016/2/2، شاندێكی رێكخراوی ۆرلد ڤیژن ئینته‌رناشیوناڵ-ی ئه‌مریكایی كه‌ پێكهاتبوو له‌ مارك سمیس ‌و وین فلاتن ‌و شیوارد فیلیپس، سه‌ردانی لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر-یان كرد له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ‌و له‌لایه‌ن ماجد بازرگان سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ‌و محه‌مه‌د ئێلخانی ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

لیژنه‌ی شاره‌وانی به‌دواداچوون بۆ چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ ‌و داواكاریی هاووڵاتییان كه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی 2015/12/2، شاندێكی لیژنه‌ى ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر-یان كرد. ‌

ره‌وشی ئاواره‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

ره‌وشی ئاواره‌كان ‌و چۆنیه‌تیی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر پێیان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، ئه‌مه‌ش له‌ میانی پێشوازیكردن له‌ شاندێكی رێكخراوی ۆرلد ڤیژن ئینترناشیۆناڵ كه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو، له‌لایه‌ن ماجد بازرگان سه‌رۆكى لیژنه‌ی بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌مال یه‌ڵدا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شت و گوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان.

له‌سه‌ر قه‌رزى یابان داواى روونكردنه‌وه‌ له‌حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت

لیژنه‌ى ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شت و گوزار له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌نووسراوى فه‌رمى داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه‌ روونكردنه‌وه‌یان پێبدات له‌سه‌ر قه‌رزى یابانى

به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌كرێت

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان ‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 2015/8/3، لیژنه‌ی ئاسه‌وار ‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی ‌و گواستنه‌وه‌ ‌و گه‌یاندن ‌و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازییان كرد له‌ نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌و وه‌فدی یاوه‌ری.

لیژنه‌ی شاره‌وانی به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاووڵاتییانی رانیه‌ ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ ‌و كه‌موكوڕییه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ‌و به‌پیره‌وه‌چوونی خۆپیشاندان ‌و ناڕه‌زاییه‌كانی هاووڵاتییانی قه‌زاكه‌ له‌ رۆژی 2015/7/27 به‌هۆی دواكه‌وتنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان. وه‌فدێكی لیژنه‌ی ئاسه‌وار ‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی ‌و گواستنه‌وه‌ ‌و گه‌یاندن ‌و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی قه‌زای رانیه‌-یان كرد.

به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی شاره‌وانی درێژه‌ی هه‌یه‌

لیژنه‌ى ئاسه‌وار ‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانى ‌و گواستنه‌وه‌ ‌و گه‌یاندن ‌و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی كێشه‌ى زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى سنوورى شاره‌وانی ‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وانییه‌كانى قەزاکانیان، لە گەڵ قایمقامی قەزاکانی سۆران و ره‌واندز و خه‌بات و شه‌قڵاوه‌ و كۆیه‌ کۆ بویەوە.

لیژنه‌ى شاره‌وانى به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ داواى پێشینه‌ى خانووبه‌ره‌یان كردووه‌

سه‌عات 9ى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ 2/6/2014 لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى ‌و گواستنه‌وه‌ ‌و گه‌یاندن ‌و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌ندازیار عومه‌ر عینایه‌ت سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ژماره‌یه‌ك

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ