لیژنه‌ی کاروباری یاسایی

هه‌ردوو لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى و شاره‌وانی تاووتوێى پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای هه‌موارى یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/7/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ى (كاروبارى یاسایى) و (ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار) له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی (زياتر...)

چەند لێژنەیەك بە هاوبەشی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە

بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرۆژ یاسای (رێكخستن و یەكخستنی عەلوەكان) سەرلەبەیانی ئەمرۆ 9/7/2018 لێژنەكانی یاسایی و كاروباری دارایی و ئابووری و كشتوكاڵ و لێژنەی پاراستنی مافی بەكاربەر ، بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لێژنەكان كۆبوونەوە.

پڕۆژه‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو تاووتوێ كرا

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرۆژه‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/6/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتيی (زياتر...)

شاندی په‌رله‌مان له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری سەرۆكی فەره‌نسا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کوبۆوه‌

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ فه‌ڕه‌نسا، شاندی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ‌یاوه‌ریى د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و عه‌لی دوله‌مه‌ری، (زياتر...)

په‌رله‌مان داواى پێداچوونه‌وه‌ به‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی ده‌كات

له‌ به‌یانێكدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له‌ لیژنه‌كانی كاروبارى یاسایی و دارایی ده‌كات پێداچوونه‌وه‌ به‌و بڕگه‌ و مادانه‌دا بكات كه‌ له‌بڕیارى ژماره‌ 1ى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كه‌ له‌ رێكه‌وتی 2018/3/4دا ده‌رچووه‌، بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازاته‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یانه‌كه‌یه‌:

راپۆرتى هاوبه‌ش له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى لابردنى زیاده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى ده‌وڵه‌ت ئاماده‌ ده‌كرێت

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 4/2/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و لیژنه‌ى ئاسه‌وارو خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.ڤاڵا فه‌رید، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى و عومه‌ر عینایه‌ت، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار و (زياتر...)

لیژنه‌ى یاسایى پڕۆژه‌ یاسای هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌ران تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌ران، لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى كۆبۆوه‌. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/1/2018، لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندمانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا .

راپۆرتى كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى زێده‌ڕۆیى ئاماده‌ ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى قه‌ده‌غه‌كردن و لابردنى زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى ده‌وڵه‌ت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/1/2018، هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانى كاروبارى یاسایى، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان، ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان و (زياتر...)

لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى تاووتوێى پڕۆژه‌ یاساى چاكسازیكردن له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/1/2018، لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازیكردن له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی یاسایی و پیشه‌سازی و وزه‌ دوو پرۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ نه‌وت تاووتوێ ده‌كه‌ن

سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 22/01/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی راپۆرت له‌باره‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان و یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی ژماره‌ 41ی ساڵی 2008 فیدراڵی كۆبوونه‌وه‌.

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ قایمقام و بەڕێوبەری ناحیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبووە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 16/1/2018بەسەرپەرشتی د.ڤالا فەرید سەرۆكی لیژنەی یاسایی و ئامادەبونی بەشێك لە ئەندامانی لیژنە كۆبونەوەیەك لەگەڵ قایمقام و بەڕێوبەری ناحیەكانی سنوری پارێزگای سلیمانی سازكرا

لیژنه‌ی یاسایی و پیشه‌سازی و وزه‌ كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای فیدرالیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كه‌ن

سه‌عات 10ی ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 15/01/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و پیشه‌سازی و وزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی راپۆرت له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی ژماره‌ی 41ی ساڵی 2008 فیدراڵی كۆبوونه‌وه‌ .

كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌باره‌ی زێده‌ڕه‌ویی بۆ سه‌ر موڵكی گشتی ئه‌نجامدرا

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/1/15، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌رسێ لیژنه‌ی شاره‌وانی و یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و دارایی و ناوخۆ و دادی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی زێده‌ڕه‌ویی بۆ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

لیژنه‌ی یاسایی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌موارى سێیه‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران و هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌ران ده‌ستپێكرد

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ هه‌موارى سێیه‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران و پڕۆژه‌ هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 9/1/2018 ، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ (زیاتر...)

لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌مواركردنه‌وه‌ی دوو یاسا تاووتوێ ده‌كه‌ن

سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 08/01/2018 هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی راپۆرت له‌باره‌ی دوو پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2002 و یاسای ژماره‌ 87ی ساڵی 2004 له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.

سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ هەڵبژێردرا

سەرۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان وقوربانییانى جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى هەڵبژێردرا و جێگرى سەرۆکى پەرلەمانیش داوا لە لیژنەکە دەکات کارى جدى لەسەر چاکسازییەکانى ناو وەزارەتى پێشمەرگە بکەن و هەماهەنگیش لەگەڵ میحوەرەکانى شەڕ بکەن.

سێ لیژنه‌ی په‌رله‌مان راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای لێبووردنی گشتی ئاماده‌ ده‌كه‌ن

سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 11/12/2017 ، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ لیژنه‌كانی كاروبارى یاسایی و ناوخۆ و مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

لیژنه‌ی یاسایی هه‌مواركردنه‌وه‌ی دوو یاسا تاووتوێ ده‌كات

سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 26/11/2017 ، لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2002 و یاسای ژماره‌ 87ی ساڵی 2004 له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوكردنی كاره‌كانی راپۆرتی كۆتاییی هاوبه‌شی هه‌رسێ لیژنه‌كانی یاسایی و ناوخۆ و مافی مرۆڤی په‌رله‌مان ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتیی به‌ڕێوه‌چوو.

هەرسێ لیژنەكانی یاسایی و ناوخۆ و مافی مرۆڤ راپۆرتی هاوبەش لەسەر پرۆژە یاساكانی لێبوودنی گشتی ئامادە دەكەن

سەعات 10ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 26/11/2017 كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرسێ لیژنەكانی یاسایی و ناوخۆ و مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی هەرسێ پرۆژە یاسای پێشنیاركراو دەربارەی لێبوودنی گشتی لەهەرێمی كوردستان بەرێوەچوو

هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و شاره‌وانییه‌كان راپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای به‌کرێدانی خانووبه‌ره‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن

سه‌عات ١٠ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 21/11/2017، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و شاره‌وانییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كاان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شییان له‌باره‌ی ‎ره‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای به‌کرێدانی خانووبه‌ره‌ ئه‌نجامدا.

كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و حكومه‌ت له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكانی لێبووردنی گشتی به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 20/11/2017، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

لیژنه‌ی یاسایی ره‌شنووسی پرۆژه‌ یاسای به‌کرێدانی خانووبه‌ره‌ تاوتوێ ده‌كات

سه‌عات ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12/11/2017، لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی د.ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا. ‎کۆبونه‌وه‌که‌ی لیژنه‌ی یاسایی له‌ دوو برگه‌ پێکاتبوو

لیژنەی یاسایی لەگەڵ سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی هەرێم كۆدەبێتەوە

سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 06/11/2017، لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، بەئامادەبوونی د.ڤالا فەرید سەرۆكی لیژنەی یاسایی و ژمارەیەك لەئەندامانی لیژنەكە، لەگەڵ سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچوونەوە(استئناف)ی پارێزگاو ناوچەكانی هەرێم كۆبوونەوەیەكی

پڕۆژه‌ یاساى ئاو ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاو و به‌كارهێنانى وه‌ك سه‌روه‌تێكى گه‌وره‌، سه‌عات (10:30)ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/11/2017، هه‌ردوو لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى و ئاودێرى و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

لیژنه‌ی كاروباری یاسایی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌كات

له‌به‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان، لیژنه‌ی كاروباری یاساییی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنه‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، رۆژی شه‌مه‌ رێكه‌وتی 14/10/2017، كۆبۆوه‌.

لیژنەی یاسایی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لەخولی پایزە ئەنجامدا

سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2/10/2017، لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، بەئامادەبوونی د.ڤالا فەرید سەرۆك و ژمارەیەك لەئەندامانی لیژنەكە لە فراكسیۆن و لیستە جیاوازەكان، یەكەم كۆبوونەوەی خولی پایزە لە ساڵی چوارەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجامدا

راگه‌یاندنێك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی (كاروبارى یاسایی، دارایی و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازى و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، ده‌سپاكى، بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر)، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌و چاسه‌ره‌كردنى و ئاماده‌كارى بۆ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

یاساكانى كوردستان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دادگاییكردنى به‌رپرسانى داعش تاو‌وتوێ كرا

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى یاساكان و به‌ ده‌ستهێنانی پشتیوانیى یاساى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 2017/5/2، د.ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ستافێكى پسپۆڕیى یاسایی وڵاتى ئه‌مریكا و ئه‌رژه‌نتین كۆبۆوه‌.

سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لەگەڵ ستافێكی پسپۆری یاسایی وڵاتی ئەمریكا و ئەرژەنتین كۆبووە

سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 2/5/2017 د. ڤالا فەرید سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ستافێكی پسپۆری یاسایی وڵاتی ئەمریكا و ئەرژەنتین، كە پێكهاتبوو لە خاتوو ئیلیسا ڤان ئەندامی دەستەی

شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی پەرلەمانی وڵاتی میسر دەكات

ئەمڕۆ شەممە 4/6/2016 شاندێكی پەرلەمان كوردستان بەیاوەری شاندێكی دەستەی سەربخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، سەردانی پەرلەمانی وڵاتی میسریان كرد و كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ لیژنەی كاروباری پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان میسر ئەنجامدا

شاندێكی پەرلەمانی كوردستان لە قاهیرە بەشداری لە وۆركشۆپێك دەربارەی دەستوور دەكات

ئەمڕۆ هەینی 3/6/2016 شاندێكی پەرلەمانی كوردستان، كە پێكهاتبوو لە پەرلەمانتار ڤەمان فەیسەل ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان و راوێژكاران كامەران نەشئەت و د.خامۆش عومەر ئەندامانی لیژنەی ئامادەكردنی دەستووری هەرێمی كوردستان، بەشداری لە وۆركشۆپێك كرد كە لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر بەرێوەچوو بۆ تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی دارشتن

سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ‌ دامه‌زراوه‌ی كۆنرادی ئه‌ڵمانی كۆده‌بێته‌وه‌

پیته‌ر ریمیله‌ ئامانجی سه‌ره‌كییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یانی بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌یان له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كار ده‌كات، ئه‌وانیش بریتین له‌ پاڵپشتیكردنی رۆڵی یاساو جێبه‌جێكردنی یاساكان، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كان

داواى دروستكردنى كارتى تایبه‌ت بۆ ئاواره‌كانى نیشته‌جێبووى هه‌رێم ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى و راوێژ و وه‌رگرتنى را و بۆچوونه‌كانیان، سه‌عات10ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/9/14، د.ڤالا فه‌رید سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندی لیژنه‌ى یاساییی یه‌كێتیى په‌رله‌مانتارانى كوردستان كۆبۆوه‌.

راپۆرتی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌رزكرایه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 2015/8/3، لیژنه‌ی كاروباری یاساییی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر هه‌ر چوار پڕۆژه‌ یاساكانی تایبه‌ت به‌ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ته‌واوكرد، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/8/9، لیژنه‌ی كاروباری یاساییی په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی رێكاره‌ یاساییه‌كانی.

لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان: "ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تيی هه‌رێم دژ به‌ سازان نییه‌"

بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر هه‌ر چوار پڕۆژه‌ یاساكانی تایبه‌ت به‌ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/8/3، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كه‌ له‌ شه‌ش ئه‌ندام پێكهاتبوون كۆبوونه‌وه‌.

پێشنیاز ده‌كرێت كاركردن به‌ یاسای ژماره‌ی 9ی ساڵی 2008 بۆ ماوه‌ی ساڵێك دوابخرێت

لیژنه‌ی كاروباری یاسایی پێشنیازی دواخستنی كاركردن به‌ یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌، ژماره‌ 9ی ساڵی 2008 له‌ هه‌رێم بۆ ماوه‌ی ساڵێك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.

12

رۆژمێرى رووداوه‌كان