شوێنی جوگرافی هه‌رێمی كوردستانههرێمی كوردستانی عیراق بریتییه له‌و به‌شه كوردستانه‌ی كه‌ده‌كه‌وێته نێو سنوری ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه كه‌دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان دروست بوو، به‌پله‌ی یه‌كه‌م هه‌رێمێكی مرۆییه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیشتیمان یان خاكی كوردانه‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی كوردن، به‌ڵام له‌رووی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئاینییه‌وه له‌هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی عیراق جیایه. له‌ته‌ك كورددا عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشوریش هه‌ن. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشتیوانی هه‌رێم موسڵمانن، كه‌چی مه‌سیحی تێدایه.هه‌موو لێكۆڵه‌ره‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ك ده‌نگن كهبهرزاییهكانی حه‌مرین سنوری باشوری كوردستان پێكدێنێت، سنوری هه‌رێم له‌ناوقه‌دی عیراقه‌وه له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی به‌دره له‌پارێزگای واست ده‌ست پێده‌كات به‌ره‌و باكوور تا پردی نه‌وت له‌رۆژئاوای شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی هه‌ڵده‌كشێ له‌ته‌نیشت به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین تا فه‌تحه ده‌ڕوات شان به‌شانی رووباری دیجله سه‌رده‌كه‌وێ و له‌باكوری شاری موسڵ به‌ره‌و باشوری رۆژئاوا باده‌داته‌وه به‌ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی حه‌زه‌ر پاشان به‌ره‌و رۆژئاوا به‌ئاراسته‌ی سنووری عیراق سووریا له‌باكووری شارۆچكه‌ی به‌عاج. روبه‌ری هه‌رێم 78736 كم2 كه ده‌كاته زیاتر له 18% سه‌رجه‌می رووپێوی عیراق، كه‌ئه‌م ناوچانه ده‌گرێته‌وه:1/پارێزگاكانی (هه‌ولێر سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك).2/هه‌موو ناحیه و قه‌زاكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا جگه له‌قه‌زاكانی موسڵ و به‌عاج و حه‌زه‌ر.3/قه‌زاكانی خانه‌قین ومه‌نده‌لی و كفری جگه له‌ناحیه‌ی به‌له‌دروز له‌پارێزگای دیاله.5/ناوه‌ندی قه‌زای به‌دره له‌پارێزگای واست، كوت.