ئاواتەخوازین ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی ببێتە هەوێنی پێشكەوتنی زیاتری رەوتی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن، لە سایەی یاسای كاری ڕۆژنامەنووسی و ڕادەربڕینی ئازاد و ئامانجداردا، بە ڕەچاوكردنی پرنسیپ و ئیتیكی ڕۆژنامەنووسی و بەرژەوندە باڵاكانی گەلەكەمان
گۆڤاری گۆڵان بە خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەندی كاری ڕۆنامەگەری لە كوردستان دەناسرێت و سەركوتوانە ئەركی نشتیمانی و نەتەوەیی خۆی لەم كاتە هەستیارەدا ئەنجامیداوە و وەك ناوەندێكی سیاسی و ڕۆشنبیری و ئەكادیمی ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە لە برەودان و پاراستنی گیانی یەكڕیزی
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی كوردی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ گەلی كوردستان و هەموو ساڵێك بە ئارامی و شادییەوە بگەرێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 19/4/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازی لە تیپی "دهوك" بۆ هونەری میللی كردو دەستخۆشی لە ئەندامانی تیپەكە كرد بەرامبەر ئەو ئاستە هونەرییەی پێشكەشیان كردووەو و لە رێگای هونەری سەمای میللییەوە بەشێك لە كولتووری گەلی كوردستانیان پاراستووە
سەبارەت بە پەیوندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دووپاتیكردەوە كە گەلی كوردستان ناچێتە ژێر ركێفی عیراقێكی نادیموكراتدا، بەڵام ئەگەر عیراق لەسەر رێی دیموكراتی بڕوات ئەو كاتە گەلی كوردستان شەریكێكی باش دەبێت و وتی:" ئێمە بڕیارمان نەداوە لە عیراق جیاببینەوە، بەڵام