به‌مشێوه‌یه:ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی پاییزه‌ی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 15/11/2017ى راگه‌یاند، كه له چوار خاڵ پێكدێت، به‌مشێوه‌یه::
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمى بڕگه (1) مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژماره (5)ى ئاساییی خولی پاییزه‌ى ساڵی چواره‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان له كاتژمێر (10)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 15/11/2017 بێت و به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو:
1 - پڕۆژه یاسای هه‌موارى دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 - پڕۆژه یاسای لێبووردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: جێگرتنه‌وه و سوێنخواردنی به‌ڕێز (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) له شوێنی ئه‌ندامی دهستلهكلركێشاوه به‌ڕێز (گۆران ئازاد محه‌مه‌د)، به‌پێی مادده‌ی (31) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین) له لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی)، به‌پێی مادده‌ى (44) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
چزارهم: گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى پێشنیازكراوی بودجه‌ی حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق بۆ ساڵی 2018 و پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شایسته داراییه‌كانی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا.