ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولی پاییزه رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2017/12/6ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولی پاییزه رۆژی چوارشه‌مه 2017/12/6
به‌پێی حوكمه‌كانى بڕگه (1)ى مادده (20) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییى خولی پاییزه‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2017/12/6، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1 – پڕۆژه یاسای هه‌موارى یاسای هاتووچۆى ژماره (86)ى ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 – پڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی كاروباری پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
3 – پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی یه‌كه پزیشكییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق..
4 – پڕۆژه یاسای هه‌موارى پێبژاردن (الغرامات)، له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
5 – پڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نى پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
6 – پڕۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌موارى بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (20)ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو.
7 – پڕۆژه یاسای زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت.
8 – پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی ژماره (8)ى ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای هه‌موارى دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72) له پهیرَهوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر ره‌وشی شاری دووزخورماتوو و گوزه‌رانی دانیشتووانه كورده‌كه‌ى كه ئێستا ئاواره‌ى ناوچه‌كانی كوردستان بوون، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی خاڵى 2/بڕگه‌ى دووه‌م له مادده‌ى (54) له پهیرَهوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
چواره‌م: دانان و ئالوگۆڕكردنی ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزانه له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی مادده‌ى (44) له پهیرَهوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو:
1 – زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (ئه‌یوب عه‌بوڵا ره‌سول) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان).
2 – پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (به‌هزاد ده‌روێش ده‌روێش) له لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و هاوچه‌رخكردنی لادێ) و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی).
3 - پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (به‌هار عه‌بولڕه‌حمان محه‌مه‌د) له لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (مافی مرۆڤ).
4 - پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی) له لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان) و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (پێشمه‌رگه و كاروبارى شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانییانی سیاسی) له شوێنی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه به‌ڕێز (ئارى هه‌رسین) له لیژنه‌ی ناوبراو.
5 - زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی).
6 - زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (گۆران مه‌حمود ئیسماعیل) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (وه‌رزش و لاوان) و لیژنه‌ی (پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان).